محمد صالح بامۆکی — 528
53:45 وەبەڕاستی ھەر ئەوە کە جوتێ نێر ومێی دروستكردووە
53:46 لە نوتفەیەك (دڵۆپە ئاوێك)کاتێك دەڕژێنرێتە منداڵـدانەوە
53:47 وە بەڕاستی ھەر لەسەر خوایە دروست کردنەوەی لەڕۆژی دواییدا
53:48 وە بێگومان ھەر ئەویشە کەخەڵکی دەوڵەمەند وھەژار دەکات
53:49 وە بەڕاستی ھەر ئەوە پەروەردگاری ئەستێرەی شیعرا ( شیعرا : ئەستێرەیەك بوو خەڵکانێك لەسەردەمی نەفامیدا دەیانپەرست)
53:50 وەبێگومان ھەر ئەو خوایە گەلی عادی یەکەمی لەناو برد
53:51 گەلی سەموودیشی لەناوبرد وکەسی نەھێشتن
53:52 وەگەلی نووحیشی (لەناو برد) لەپێش (عاد وسەمود)دا کەبەڕاستی ئەوان ستەم کارتر وسەر کەش تربوون
53:53 وەگوندە سەروژێرکراوەکانی (بەزەویدا) بردە خوارەوە (کەگوندەکانی گەلی لوط بوون)
53:54 ئەمجا ئەو گوندانەی داپۆشی (بەجۆرەھا سزای سەخت) چۆن داپۆشینێك
53:55 لەکام ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارت دوو دڵیت
53:56 ئەم (پێغەمبەرە) ترسێنەرێکە لە (پێغەمبەرە) ترسێنەرەکانی پێشوو
53:57 ڕۆژی دوایی زۆر نزیك بووەتەوە
53:58 جگە لەخوای گەورە کەس نیە ئاشکرای بکات (وبزانێت کەی دێت)
53:59 جـا ئایا لەم قورئانە سەرتان سوڕ دەمێنێت؟!
53:60 وە پێدەکەنن وناگرین!
53:61 وە ئێوە سەر گەرم و بێ ئاگان
53:62 دەی سوژدە بەرن بۆ خوا وپەرستشی بکەن
54:1 ڕۆژی دوایی نزیك بوویەوە وە مانگ لەت بوو
54:2 وە ئەگەر بێ بڕوایان موعجیزەیەك ببینن پشت ھەڵدەکەن وە دەڵێن ئەمە جادوویەکی بەردەوامە (و موحەممەد لێیان دەکات)
54:3 وەئەو (بت پەرستانە) باوەڕیان نەھێناو شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن لەکاتێکدا ھەموو کارێك سەرەنجامێکی ھەیە
54:4 بێگومان ھەواڵی زۆر (لەناوبردنی یاخیانیان) پێ گەیشتووە (لەقورئاندا) کە بیانگێڕێتەوە (لە بت پەرستی)
54:5 (قورئان) ھەمووی حیکمەتێکی تەواوە بەڵام ترساندنی ترسێنەران (بۆ گەلی بێ بڕوا) سوودی نیە
54:6 ئەمجا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرچەرخێنە (چاوەڕوانی) ئەو ڕۆژە بکە کە جاڕ دەرێك بانگی خەڵکی دەکات بۆ شتێکی زۆر ناخۆش(کەڕۆژی حەشرە)