>

محمد صالح بامۆکی — 449

37:77 وە تەنھا نەوەکانی ئەومان (لەسەر زەوی) ھێشتەوە

37:78 وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)

37:79 سەلام و دروود لەسەر نوح لە لایەن ھەموو جیھانیانەوە

37:80 بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

37:81 بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو

37:82 لە پاشان ئەوانی تر (دوژمنان)مان نوقم کرد

37:83 بەڕاستی ئیبراھیم لە پەیڕەوان و شوێنکەوتوانی نوح بوو (لە بنەماکانی ئایندا)

37:84 کاتێك بە دڵێکی ساغەوە بەرەو پەروەردگاری ھات

37:85 کاتێك کە بەباوکی و گەلەکەی ووت چی دەپەرستن

37:86 ئایا بێجگە لە خوا پەرستراوێکی درۆ و ھەڵبەستراوتان دەوێت (بیپەرستن)

37:87 ئاخۆ گومانتان چۆنە بەرانبەر بە پەروەردگاری جیھانیان؟

37:88 ئەمجا سەیرێکی ئەستێرەکانی کرد

37:89 جا ووتی من نەخۆشم (نایەم بۆ جەژنەکەتان لە دەرەوەی شار)

37:90 ئەوانیش پشتیان تێکرد و ڕۆشتن (بۆ دەرەوەی شار بۆ جەژنەکەیان)

37:91 جا (ئیبراھیم) بە نھێنی ڕۆشت بۆ لای پەرستراوەکانیان (بە گاڵتەوە) پێی ووتن ئەوە بۆ شت ناخۆن

37:92 ئەوە چیتانە قسە ناکەن

37:93 ئەمجا بەدەستی ڕاستی (بە تەور) دەستیکرد بەلێدانیان (ورد وردی کردن جگە بتە گەورەکەیان)

37:94 (گەلەکەی زانیان) یەکسەر بە پەلە بەرەو ئیبراھیم ھاتن

37:95 (ئیبراھیم) ووتی ئایا ئێوە بتانێك دەپەرستن کە خۆتان دەیتاشن و دروستی دەکەن؟

37:96 لە کاتێکدا خوا بەدیھێنەری خۆتان و ئەو بتانەشە دروستان کردون

37:97 ووتیان بینایەکی بەرزی بۆ دروست بکەن (پڕی کەن لە ئاگر) و فڕێی بدەنە ناو ئاگرەکەوە

37:98 وویستیان (بیکوژن) بە پیلان بەڵام ئێمە ئەوانمان ژێر خست

37:99 (ئیبراھیم) ووتی من دەڕۆم بۆ لای پەروەردگارم، دڵنیام ڕێنمونیم دەکات

37:100 ئەی پەروەردگارم مناڵێکی چاکم پێببەخشە

37:101 ئێمەش مژدەی کوڕێکی لەسەرخۆمان پێـدا

37:102 جا کاتێك ئەو (کوڕەگەورە بوو تا) گەشتە ئەوەی ئیش و کار بکات لەگەڵ (ئیبراھیم)دا (ئیبراھیم) ووتی ئەی کوڕە خۆشەویستەکەم بەڕاستی من لە خەودا بینیم کە سەرت دەبڕم جا سەرنج بدە دەڵێیت چی و ڕات چیە؟ (کوڕەکە = ئیسماعیل) ووتی بابەگیان ئەوەی فەرمانت پێدراوە بیکە دڵنیابە دەمبینیت بە وویستی خوا لە خۆگران دەبم