محمد صالح بامۆکی — 408
30:33 وە ھەر کاتێك زیان (وگرانی و بێ بارانی) بکەوێت لەخەڵکی (ھاوبەشدانەر بۆ خوا) ھاوار بۆ پەروەردگاریان دەبەن و بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە پاشان کاتێ لەلایەن خۆیەوە ڕەحمەت و ژیانی خۆشیان پێ بدات کتوپڕ دەستەیەك لەوان ھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دادەنێن
30:34 (لێیان گەڕێ) با سپڵە وپێ نەزان بن ودان نەنێن بەو چاکانەی کە ئێمە پێمان داوون جا باڕابوێرن ولەزەت وەرگرن لەژیان ئەمجا لەمەودوا دەزانن (چیتان بەسەر دێت)
30:35 ئایا بەڵگەیەکمان بۆ ناردوون کە بدوێت دەربارەی ئەوەی ئەوان کردویانەتە ھاوبەشی خوا؟
30:36 وە کاتێ ڕەحمەت و چاکەیەك بەخەڵک بدەین پێی دڵخۆش دەبن وە ئەگەر زیانێکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خراپیانەوە کتوپڕ بێ ھیوا دەبن (لەبەزەیی خوا)
30:37 ئایا ئەوانە نەیان زانیوە کە بەڕاستی خوا ڕۆزی فراوان یان کەم دەکات بۆ ھەر کەس کەبیەوێت بێگومان لەوەدا (باسکرا) چەندین بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن
30:38 کەواتە خزم مافی خۆی پێبدە ھەروەھا ھەژار و ڕێبوارانی کەمدەست ئەوە بۆ کەسانێك ڕەزامەندی خوایان دەوێت چاکترە و ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان
30:39 ئەوەی بەناوی سوود(ڕیبا) داوتانە (بەخەڵکی) بۆ ئەوەی زیاد ببێ لە ماڵ و سامانی ئەو خەڵکانەدا (زیاتر لەوە داوتانە پێیان بتان دەنەوە) ئەوە لای خوا ھیچ زیاد ناکات (پاداشتی نیە) وە ھەر زەکات و خێرێک کەداوتانە و مەبەستان تەنھا ڕەزامەندی خوا بووە ئـائەوانە (پاداشتیان) چەند جارە دەکەینەوە
30:40 خوا زاتێکە ئێوەی بەدیھێناوە لەپاشان ڕۆزی پێ داون دواتر دەتانمرێنێت لەپاشان زیندووتان دەکاتەوە ئایا ھیچ یەك لەو ھاوبەشانەی بۆ خواتان دائەنا ھەیانە ھیچ شتێك لەوانە(ی خوا) بکات پاکی و بەرزی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیکەنە ھاوبەشی
30:41 خراپە (لە بەڵا وئاژاوە) لەوشکانی (زەوی) و دەریادا دەرکەوتووە بەھۆی ئەو خراپانەی خەڵکی کردویانە بۆ ئەوەی (تۆڵەی) ھەندێك لەو(خراپانەی) کردویانە پێیان بچەژێ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەخراپەکاری)