محمد صالح بامۆکی — 367
26:1 بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە
26:2 ئەم (سورەتە) لەئایەتەکانی قورئانی ڕوونکەرەوەیە
26:3 خەریکە خۆت لەناو دەبەی (دەکوژی) بەخەفەت لەبەر ئەوەی ئەوان (خەڵکی مەککە) باوەڕ ناھێنن
26:4 ئەگەر بمانەوێت دەھێنینە خوارەوە بۆیان نیشانەو بەڵگەیەک لەئاسمانەوە کەبەردەوام گەردنیانی بۆ دانەوێنن (ناچاریان بکات باوەڕ بھێنن)
26:5 ھەر بێت بۆیان پەیامێکی تازە دابەزێنراو (کەقورئانە) لەخوای میھرەبانەوە ئەوان بەردەوام پشت تێکەرو ڕوو وەڕگێڕن لێی
26:6 جا بێگومان ئەوانە بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێ نەکرد (ئەوەی ناردبومان) جا بەزوویی بۆیان دێت ھەواڵەکانی ئەوەی ئەوان گاڵتەو لاقرتیان پێ دەکرد
26:7 ئایا سەیری زەوی ناکەن چەندمان ڕواندووە تیایدا لەھەموو جۆرێکی چاکی بەکەڵک
26:8 بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن
26:9 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
26:10 (باس بکە) ئەو کاتەی پەروەردگارت بانگی موسای کرد کە (بەپێغەمبەری) بڕۆ بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە
26:11 کە گەلەکەی فیرعەونە ئایا ئەوان ناترسن (بێ فەرمانی خوادەکەن)
26:12 (موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من دەترسم بڕوام پێ نەکەن
26:13 وەسینگم (دڵم) تەنگ ببێ وە(دەترسم) بەچاکی قسەم بۆ نەکرێت و زمانم بەر نەبێت (لەو گرێیەی ھەیەتی) کەواتە (خوایە جوبرەیل) بنێرە بۆ لای ھاروون (و بیکە بەپێغەمبەر بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات)
26:14 وەئەوان (گەلی فیرعەون) تۆڵەی تاوانێکیان لەسەرمە بۆیە دەترسم کەبمکوژن (لەجیاتی ئەو کوژراوە)
26:15 (خوا) فەرمووی نەخێر (ئەوەی باست کرد ھیچی روونادات) کەواتە ھەردووکتان بەموعجیزەکانمانەوە بڕۆن (بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی) ئێمە لەگەڵتان گوێ دەگرین
26:16 ئەوسا برۆنە لای فیرعەون و ھەردووکتان بڵێن بەڕاستی ئێمە پێغەمبەری پەروەردگاری جیھانیانین
26:17 (نێراوین) کەتۆ بەنو ئیسرائیل (لەژێر دەستەیی خۆت) بەڕەڵا کەیت لەگەڵ ئێمەدا (بڕۆین بۆ شام)
26:18 (فیرعەون) ووتی ئایا ئێمە پێمان نەگەیاندی لەناو (ماڵی) خۆماندا بەمنداڵی وە تۆ چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناو ئێمەدا نەمایتەوە
26:19 وە ئەو کردەوە (خراپە)شت کرد کەکردت (کەکوشتنی قیبتیەک بوو) وە تۆ لەوانەی سپڵە و ناشوکرن