محمد صالح بامۆکی — 342
23:1 بەڕاستی باوەڕداران ڕزگار دەبن (سەر دەکەون)
23:2 ئەوکەسانەی کەلە نوێژەکانیاندا لەخواترسن (گەردن کەچن بۆخوا)
23:3 وە ئەوانەی لەشتی بێ ھوودە خۆیان دوور دەگرن
23:4 وە ئەوانەی کەزەکاتی (سامانیان) دەردەکەن
23:5 وەئەوانەی کەپارێزەری داوێنیان (لەشەرواڵ پیسی)
23:6 مەگەر بۆ خێزانی خۆیان یان بۆ کەنیزەکێک کەبووبن بەخاوەنیان ئەوە بەڕاستی ئەوانە سەرزەنشت ناکرێن
23:7 ئەمجا ھەرکەسێک نیازی جگە لەو (دووجۆرە ئافرەتە) بکات (و ئارەزووی خۆی تێربکات) ئەوسا ئەوانە دەست درێژیکارن
23:8 وە ئەوانەی کەپارێزەری سپاردەو پەیمانەکانیانن
23:9 وە ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان
23:10 ھەر ئەوانەن میراتگران
23:11 ئەوانەی کەدەبنە خاوەنی فیردەوس ومیراتگری (بەھەشت) ئەوان لەبەھەشتدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی
23:12 سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستکرد لەخۆلاسە و پاڵفتەیە لەقوڕ
23:13 لەپاشان ئەومان کرد بەنوتفەیەک لەئارامگایەکی قایم (مناڵدانی دایک)دا
23:14 دواتر نوتفەکەمان کرد بەخوێنی مەیو ئەمجا خوێنە مەیوەکەشمان کرد بەپارچە گۆشتێکی جووا و ئەمجا پارچە گۆشتەکەشمان کرد بەئێسقان ئەمجا بەگۆشت (پەیکەرە) ئێسکەکەمان داپۆشی پاشان ئەومان کرد بە دروستکراوێکی تر جا گەورە وپیرۆزە ئەو خوایەی کەچاکترینی بەدیھێـنەرانە
23:15 پاشان بەڕاستی ئێوە لەدوای ئەوە ھەمووتان دەمرن
23:16 لە پاشان بێگومان ئێوە لەڕۆژی دواییدا زیندوو دەکرێنەوە
23:17 سوێند بەخوا بەڕاستی لەسەری ئێوەوە دروستمان کردوە حەوت نھۆم ئاسمان وە ئێمە لە دروست کراوەکان بێ ئاگانین