>

محمد صالح بامۆکی — 33

2:211 (ئەی موحەممەد ﷺ) لەبەنی ئیسرائیل بپرسە کە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕۆشنمان داوە بەوان وە ھەر کەسێک بیگۆڕێت بەھرەی (ڕێنموونی) خوا دوای ئەوەی کەدەستی کەوت ئەوە بێگومان خودا تۆڵەی زۆر سەختە

2:212 جوان کراوە بۆ بێ بڕوایان (ناسوپاس کەران) ژیانی دونیا(بە جۆرێک) کە گاڵتە دەکەن بە بڕواداران (بەڵام پایەی) ئەوانەی لەخوا ترسن گەلێ بەرزترە لەوان لە ڕۆژی دواییدا وە خودا ڕزق و ڕۆزی دەدات بەھەر کەسێک کەبیەوێت بەبێ شومار وحسابکردن

2:213 خەڵکی یەک کۆمەڵ بوون (بە سرووشت) ئەمجا خودا پێغەمبەرانی نارد بە مژدەدەر و ترسێنەر وە کتێبی ڕاستی و دروستی لەگەڵدا ناردونە خوارەوە تا بڕیار بدات و حوکم بکات لەناو خەڵکی دا لەو شتانەی کە جیاواز و دووبەرەک بوون تیایدا وە کەس جیاواز و دووبەرەکی نەکرد لە کتێبی ئاسمانیدا مەگەر ئەوانەی کە کتێبیان پێ درابوو دوای ئەوەی نیشانەو بەڵگەی ڕۆشنیان بۆ ھات بەھۆی حەسادەتی ناو خۆیانەوە ئەمجا خوا خۆی ڕێنموونی بڕوادارانی کرد بۆ ئەو ڕێگا ڕاستەی کە دووبەرەکیان تیادا دەکرد وە خوا کێ ی بوێت ڕێنموونی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست

2:214 ئایا واتان زانییوە کە دەچنە بەھەشت کەچی ھێشتا نەھاتۆتە ڕێتان ئەوەی لەناڕەحتی تووشی ئەوانە بوون کە لە پێش ئێوەدا تێپەڕین (کە لە ڕێی خوادا) دووچاری سەختی و زەرەر و زیان بوون وە زۆر بە توندی تەکان دران وزۆریان بوھات بەڕەنگێک کە پێغەمبەرەکە و ئەوانەی کەبڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا دەیان ووت سەرکەوتنی خوا کەی دێت ئاگادار بن و دڵنیابن بە ڕاستی سەرکەوتنی خوا نزیکە

2:215 پرسیارت لێ دەکەن چی ببەخشن (لە ڕێ ی خوادا) بڵێ: ئەوەی دەیبەخشن لە ماڵی پاک و حەڵاڵ با بۆ باوک و دایک و خزمانی نزیک و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانی کەم دەست وە ھەرچی بکەن لە چاکە ئەوە بێگومان خوا ئاگادارە لێ ی