>

محمد صالح بامۆکی — 310

19:65 کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە و زۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا ئاگاداریت وێنەی ئەو (خوایەکی تر) ھەبێت

19:66 ئادەمی(بێ بڕوا) دەڵێ ئایا کە مردم لە داھاتوودا بە زیندوویی (لە گۆڕ) دەردەھێنرێم

19:67 ئەوە ئادەمیزاد بۆ بیرناکاتەوە کە بێگومان ئێمە لە سەرەتاوە ئەومان دروستکردووە کە ئەو شتێک نەبوو

19:68 ئەمجا سوێند بە پەروەردگارت ئەو (بێ بڕوایانە) کۆ دەکەینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) (لەگەڵ) ئەو شەیتانانەی (کە گومڕایان کردن) پاشان بەڕاستی ھەموویان ئامادە دەکەین بەدەوری دۆزەخدا بەسەر ئەژنۆیاندا کەوتوون (لەبەر ترسناکی ئەو رۆژە)

19:69 پاشان بێگومان دەری دەھێنین (و دەیخەینە دۆزەخەوە) لە ھەر پێڕو دەستەیەک کامەیان تاوانبارتر (یاخیتر) بووە لە بەرانبەر خوای میھرەباندا

19:70 ئەمجا بێگومان ئێمە زاناترین بەوانەی کە شیاوترن بخرێنە دۆزەخ و بسوتێن پێی

19:71 کەس نیە لە ئێوە نەڕوات و تێنەپەڕێت بەسەر دۆزەخدا (ئەو تێپەڕینە) بڕیارێکی بڕاوەیە لە پەروەردگارتەوە

19:72 دواتر ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکار ولەخواترس بوون و ستەمکاران لەسەرچۆک لەناو (دۆزەخ) دا دەھێڵینەوە

19:73 ھەر کاتێک ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمە بەسـەریاندا بخوێنرایەتەوە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو کام لـەم دوو کۆمەڵە جێ و شـوێنی (خانوو بەرەی) خۆشـترە و کۆڕو مەجلیسی چاکترە

19:74 وەپێش ئەمان چەندینمان لەناو برد لەگەلە (بێ باوەڕەکان) کەل و پەلی ناوماڵ ولاشە وقیافەتیشیان لەمان جوانتر بوو

19:75 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوەی لەگومڕاییدایە باخوای میھرەبان موڵـەتی پێ بدات و تەمەنی درێژ بکات (تازیاتر تاوان بکەن) ھەتا کاتێک ئەو ھەڕەشانەی کراوە لێیان دەبینن (دێتە دی) (ئەوەش) یان سزایە (لە دونیادا) یان (ھاتنی) ڕۆژی دواییە جا لـە داھاتوودا دەزانن کێ جێگاو شـوێنی (خانوو بەرەی) خراپ و ناخۆشـە وەکێ سەرباز و لەشکری بێ ھێزترە (کافران یان باوەڕداران)

19:76 ئەوانەی لەسەر ڕێبازی ھیدایەت بوون خوا ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات ئەو کردەوە چاکانەی لـە (ڕۆژی دواییدا) دەمێننەوە لای پەروەردگارت پاداشـتی چاکترە وئاکامیشی باشترە