محمد صالح بامۆکی — 291
17:87 مەگەر میھرەبانیەک لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبێت بەڕاستی فەزڵ و چاکەی ئەو بەسەرتەوە گەورەیە
17:88 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی وێنەی ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن وێنەی ئەو بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن
17:89 وە سوێند بە خوا ئێمە ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونەیەک کەچی زۆربەی خەڵکی نایانەوێت جگە لە سپڵەیی و بێ باوەڕی نەبێت
17:90 ووتیان ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین ھەتا لەم زەویەدا کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵێنیت
17:91 یان باخێکت ببێت لە دارخورما و ترێ و چەند ڕوبارێک ھەڵقوڵێنیت لە نێوان درەختەکانیدا بە خوڕ بڕوات
17:92 یان ئاسمان بڕوخێنی بەسەرماندا ھەرچۆن لافت لێداوە کە بەپارچە پارچە دەکرێت یان خوا و فریشتەکان بھێنیت ڕوو بەڕوو (بیان بینین)
17:93 ڕازاوە بە نەخش و نیگار یان بەرزببیتەوە بۆ ئاسمان وە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بە بەرز بونەوەکەشت ھەتا پەیامێکمان بۆ نەھێنیتە خوارەوە خۆمان بیخوێنینەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم ئایا من (شتێکی ترم) جگە لە ئادەمیەکی نێرراو و پێغەمبەر (واتە: من دەسەڵاتی ئەو شتانەم نیە بەڵکو من تەنھا مرۆڤێکم و خوا کردوومی بە پێغەمبەر)
17:94 ھیچ شتێک ڕێگری خەڵکی نەکرد لەوەی کە باوەڕ بھێنن کاتێک کە ڕێنمونی و ئاینی حەقیان بۆ ھات بێجگە لەوەی دەیانووت چۆن خوا ئادەمیەک بە پێغەمبەر دەنێرێت
17:95 بلێ ئەگەر لە زەویدا فریشتە ھەبوایە و بە دڵنیاییەوە (تیایدا) بگەڕانایە (بە وێنەی ئادەمی) بێگومان لە ئاسمانەوە دەمان ناردەخوارەوە بۆیان فریشتەیەکی پێغەمبەر
17:96 بڵێ پێیان خوا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادار و بینایە بە بەندەکانی