محمد صالح بامۆکی — 28
2:182 ئەمجا ھەرکەسێک ترسا لەوەسیەتکار کەھەڵە یان گوناھێک بکات جا (ئەو کەسە) میراتگرانی پێک بێنێ ئەوە ھیچ گوناھێکی لەسەر نی یە بەڕاستی خودا لێخۆش بوو بەبەزەییە
2:183 ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەر وەک چۆن فەرزکراوە لەسەر ئەو ئومەتانەی لەپێش ئێوە دا بوون بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن لەخودا بترسن
2:184 (ڕۆژووتان لەسەر فەرزکرا) چەند ڕۆژێکی دیاری کراوی ژمێرراوە جا ھەر کەسێک لەئێوە نەخۆش بوو یان لەسەفەردا بوو (وە بەڕۆژوو نەبوو) ئەوە پێویستە بەئەندازەی ئەو ڕۆژانەی (بەڕۆژوو نەبووە) قەزای بکاتەوە لەڕۆژانی تردا وە پێویستە لەسەر ئەوانە کە زۆر بە ناڕەحەتی ئەتوانن بەڕۆژوو بن و (بەڕۆژوو نابن) بریتی (یان لەسەرە)، کەخۆراکی ھەژارێکە ئەمجا ھەرکەسێک زۆرتر بریتی بدات ئەوە باشترە بۆی وئەگەر بەڕۆژوو بن بۆخۆتان باشترە ئەگەر بزانن
2:185 مانگی ڕەمەزان مانگێکە قورئانی تێدا نێرراوەتە خوارەوە بە ڕێنما بۆخەڵکی وە بەڵگە گەلێکی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنەوەی (دروست ونادروست) ئەمجا ھەرکەسێک لەئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی با بەڕۆژوو بێت وە ھەرکەسێک نەخۆش بوو لە سەفەردا بوو با بەئەندازەی ئەوڕۆژانە قەزای بکاتەوە لەچەند ڕۆژێکی تردا خوا ئاسانی ئەوێ بۆئێوە، وە گرانی ناوێت بۆتان (قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا) تا مانگەکە (بگرن) بەتەواوی وە بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنمونیەی کە کردوونی وە تا سوپاسی (خوا) بکەن
2:186 ھەر کارتێک بەندەکانی من پرسیاریان لێ کردیت دەربارەی من ئەوا بێگومان من لێیانەوە نزیکم گیرا دەکەم نزای نزاکاران ھەرکاتێک ھاوار و نزام لێ بکەن دەی با ئەوانیش بەدەنگ منەوە بێن وە بڕوام پێبھێنن بۆ ئەوەی ڕێی راست بدۆزنەوە