محمد صالح بامۆکی — 261
14:43 بە خێرایی دەڕۆن (بەدەم بانگ کەریانەوە) سەریان بەرزکردۆتەوە (بۆ ئاسمان) پێڵوی چاویان ناتروکێنن و دڵیان خاڵی یە (لە تێگەیشتن)
14:44 وە (ئەی موحەممەد ﷺ) خەڵکی ئاگاداربکە و بترسێنە لەو ڕۆژەی کە سزایان بۆ دێت ئەمجا ئەوانەی کەستەمیان کردووە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان بۆ ماوەیەکی کەم دوامان بخە تا وەڵامی بانگەوازەکەت بدەینەوە و شوێنی پێغەمبەران بکەوین ئەی ئێوە نەبوون پێشتر سوێندتان خوارد کە ھەرگیز لە ناوناچن
14:45 ھەر لەجێ و شوێنی ئەوانە نیشتەجێ بوون کەستەمیان لە خۆیان کرد و بەڕوونی بۆتان دەرکەوت کە چیمان بەسەر ھێنان نموونەی زۆریشمان بۆتان ھێنایەوە
14:46 بێگومان ئەو (بێ باوەڕانە) پیلانی گەورەی خۆیانیان گێڕا (دژی پێغەمبەرەکانیان) خوای گەورە ئاگادارە بە پیلانەکانیان وە ھەر چەندە پیلانەکەیان شاخەکانی پێ بترازێت (و لەبن بێت)
14:47 جا وا گومان مەبە بە خوا ئەو بەڵێنەی داویەتی بە پێغەمبەرانی بەدی ناھێنێت و نایھێـنـێـتە جێ بەڕاستی خوا بەدەسەڵات و خاوەن تۆڵەیە
14:48 لە ڕۆژێکدا کە ئەم زەویە دەگۆڕێت بە زەوی یەکی تر و ئاسمانەکانیش (دەگۆڕێن بە ئاسمانی تر) ئەوسا ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) دەردەکەون بۆ خودای تەنھای زاڵ و بە دەسەڵات بەسەر ھەموو شتێکدا
14:49 و لەو ڕۆژەدا تاوان باران دەبینی لە کۆت و زنجیردا پێکەوە بەستراون
14:50 پۆشاکیان قەترانی ڕەشە و دەم وچاویشیان ئاگر دایپۆشیوە
14:51 بۆ ئەوەی خوا تۆڵە و پاداشتی ھەموو کەسێک بدات بە گوێرەی ئەوەی کە کردویەتی بەڕاستی خوا (موحاسەبەکردن) و لێپرسینەوەی خێرایە
14:52 ئەم (قورئانە) ڕاگەیاندن و جاڕێکە بۆ ھەموو خەڵک وە ھەتا پێی بێدار بکرێنەوە, وە بۆ ئەوەی بزانن بێگومان ئەو (خوا) پەرستراوێکی تاک و تەنھایە وە تا خاوەن ژیرییەکان بیربکەنەوە وپەند وەربگرن