محمد صالح بامۆکی — 99
4:128 وە ئەگەر ئافرەتێک ترسا لە گوێ پێ نەدان یان پشت ھەڵکردنی مێردەکەی ئەوە ھەردووکیان ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە ئاشتەواییەکی چاک بکەن لە نێوان خۆیاندا ھەر ئاشتەوایی و یەک کەوتن چاکترە ھەر چەندە چروکی و ڕەزیلی تێکەڵاوی دەرونەکان کراوە, وە ئەگەر چاکە کارو پارێزکاربن ئەوە دڵنیابن بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئاگایە لەوەی کە دەیکەن
4:129 ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن) جا کەواتە بەتەواوی خوار مەبنەوە (لە ھاوسەری یەکێکیان) بەو ھۆیەوە واز بھێنن لەوی تریان وەک ھەڵبەستراو (نە ئەوەیە مێردی ھەبێت نەبەرەڵاش کرا بێت وتەڵاق درا بێت) وەئەگەر بسازێن و پارێزکار بن ئەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبوردە و میھرەبانە
4:130 وە ئەگەر لێک جیابوونەوە پەروەردگار ھەریەکەیانی (لەوی تر) بێ نیاز و پێویستی گرت بەڕەحمی خۆی وە خوا ھەمیشە بەھرە فراوان و کاردروستە
4:131 وە بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئامۆژگاریمان کردوون ئەوانەی کەنامەیان پێدراوە لەپێش ئێوەدا ھەروەھا ئێوەش کە لەخوا بترسن وە ئەگەر بێ باوەڕ بن ئەوە بەڕاستی ھەر ھی خوایە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە وە خوا ھەمیشە دەوڵەمەند و سوپاس کراوە
4:132 وە تەنھا بۆ خوایە موڵکی ئەوە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا خوا بەسە پێ سپێراو و چاودێر بێت
4:133 ئەگەر خوا بیەوێت ناتانھێڵێت و لەناوتان دەبات ئەی خەڵکینە وە دەستەیەکی تر دەھێنێت وەخوا ھەردەم بەسەر ئەوەدا بەتوانایه
4:134 ھەر کەسێک پاداشتی دونیای دەوێت ئەوە لای خوایە پاداشتی دونیا و دواڕۆژ وە ھەمیشە خوا بیسەر و بینایە