>

محمد صالح بامۆکی — 96

4:106 داوای لێخۆشبوون لەخوا بکە بەڕاستی خوا لێخۆش بووی بە بەزەیی یە

4:107 بەرگری مەکە لەوانەی ناپاکی دەکەن بەرامبەر خۆیان بێگومان خوا خۆشی ناوێت ئەوانەی کە بەردەوام زۆر ناپاک و گوناھبارن

4:108 (تاوانەکانی) خۆیان دەشارنەوە لەخەڵکی (لەترساندا) و نایشارنەوە لە خوا (و شەرمی لێ ناکەن) لەکاتێکدا خوا لەگەڵیاندایە کاتێک (کە بەنھێنی) لەشەودا تەگبیر دەکەن و قسەیەک دەکەن کە خوا پێی ڕازی نیە وە خوا ھەمیشە زاناو ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کە ئەوان دەیکەن

4:109 (ئیمانداران) بێداربن وا ئێوە بەرگریتان لەناپاکان کرد لەژیانی دونیادا دەی ئایا کێ بەرگرییان لێ دەکات (لە سزای خوا) لە ڕۆژی دواییدا یان کێ کارو باریان دەگرێتە دەست

4:110 وە ھەرکەس کردەوەیەکی خراپ بکات یان ستەم لەخۆی بکات پاشان داوای لێ خۆش بوون لەخوا بکات دەبینێت خوا لێبوردە و میھرەبانە

4:111 وە ھەرکەسێک گوناھێکی (گەورە) بکات بێگومان (زیانی) ئەو گوناھە ھەر بۆ خۆیەتی وەخوا ھەمیشە زانای کاردروستە

4:112 وە ھەرکەسێک گوناھێک بکات (بەھەڵە) یان گوناھێک بکات (بەقەست) پاشان (ئەو تاوانە) بخاتە سەر بێ تاوانێک ئەوە بێگومان خستویەتیە ئەستۆی خۆی (سزای) بوھتانێک وە تاوانێکی ئاشکرا

4:113 وە ئەگەر بەخشش و بەزەیی خوا بەسەر تەوە نەبوایە (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگـومان دەستەیەک لەو ناپاکانە بە نیازبوون کە گومڕات بکەن بەڵام ئەوانە بەس خۆیان گومڕا دەکەن وە ئەوانە ھیچ زیانێک ناگەیەنن بە تۆ وەخوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆ سەرت قورئان و دانایی وە ئەوەی کەنەتئەزانی فێری کردی وە ھەمیشە بەخششی خوا بەسەر تۆوە زۆر گەورەیە