>

محمد صالح بامۆکی — 94

4:95 یەکسان نین ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد ناکەن جگە لە خاوەن عوزرەکان نەبێت (وەک نەخۆش، و کوێر، وشەل) لەگەڵ تێکۆشەرانی ڕێگەی خوادا بەماڵ و گیانیان خوا فەزڵی تێکۆشەران بە ماڵ و گیانیانی داوە بە سەر دانیشتوان (لە جیھاد) دا بە پلەیەک وە ھەر یەک لەو دوو تاقمە خوا بەڵێنی پاداشتی زۆر چاکی پێی داون (کە بەھەشتە). وە خوا ڕێزی تێکۆشەرانی داوە بەسەر دانیشتووەکاندا بە پاداشتێکی گەورە

4:96 لەلای (خوا) وە پلەی زۆر و لێخۆش بوون و میھرەبانیان بۆ ھەیە وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە

4:97 بە ڕاستی ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا کەستەمیان لەخۆیان دەکرد (بە کۆچ نەکردنیان) (بە تەشەرەوە پێیان) دەڵێن (دەربارەی ئایینەکەتان) لەچیدا بوون؟! دەڵێن ئێمە چەوساوە بووین لەسەر زەویدا (پێیان) دەڵێن مەگەر زەوی خوا فراوان نەبوو؟ تا کۆچتان بکردایە تیایدا جا ئەوانە شوێنیان دۆزەخە ئای چ پاشە ڕۆژێکی خراپە

4:98 بێجگە لەو چەوساوانەی کە لە پیاوان و ئافرەتان و لە مناڵانن کە توانای ھیچ چارەیەکیان نیە (لەبەر بێ ھێزی و پیرییان) وە بەھیچ شێوازێک ڕێ دەرناکەن

4:99 ئا ئەوانە ئومێد ھەیە خوا لێیان خۆش بێت وە خوا ھەمیشە چاوپۆشیکار و لێخۆشبووە

4:100 وە ھەر کەسێک کۆچ بکات لە ڕێی خوادا دەستی دەکەوێت لە زەویدا جێگە و ڕێگەی زۆر (کە دوژمن پێی ناخۆشە) وە فراوانی (لە ڕۆزی ژیاندا) وە ھەرکەسێک لە ماڵی خۆی دەرچێت وە کۆچ بکات بۆ لای خوا و پێغەمبەرەکەی پاشان مردن پێی بگات ئەوە بێگومان پاداشتی ئەو کەسە کەوتۆتە سەر خوا وە خوا ھەمیشە لێبوردەی بە بەزەییە

4:101 ھەر کاتێک سەفەرتان کرد و گەڕان بەسەر زەویدا ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (دروستە بۆتان) کە نوێژەکان کورت بکەنەوە ئەگەر ترسان ئەوانەی بێ باوەڕن جەنگتان لەگەڵ بکەن بە ڕاستی بێ باوەڕان ھەمیشە بۆ ئێوە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکران