>

محمد صالح بامۆکی — 66

3:122 لەو کاتەدا کە دوو کۆمەڵ لە ئێوە خەریک بوون سست بن وتێک بشکێن و (بگەڕێنەوە) بەڵام خوا دۆست و یارمەتی دەریان بوو وە بڕوا داران با پشت تەنھا بە خوا ببەستن

3:123 سوێند بە خوا بێگومان خوا ئێوەی سەرخست لە (جەنگی) بەدردا لە کاتێکدا ئێوە کەم و لاواز بوون دەی لە خوا بترسن بەڵکو سوپاس گوزاری بن

3:124 (بیریان بخەرەوە) ئەو کاتەی دەتووت بە بڕوادارەکان ئایا بەستان نیە پەروەردگارتان کۆمەکتان بکات بە سێ ھەزار لە فریشتە دابەزێنراوەکان

3:125 بەڵێ، ئەگەر ئارام بگرن وە لە خوا بترسن پەلامارتان بدەن لەم کاتانەدا پەروەردگارتان کۆمەکتان بکات بە پێنج ھەزار لە فریشتە نیشانەدارەکان

3:126 وە خوا تەنھا ئەو (کۆمەکی) یەی کرد بە مژدە بۆتان وە بۆ ئەوەی دڵەکانتانی پێ ئارام ببێت (ئەوەش بزانن) سەرکەوتنیش تەنھا لەلایەن خوای باڵا دەستی داناوەیە

3:127 (وە ناردنی فریشتەکان) بۆ ئەوە بوو دابڕێت (لە ناوی بات) بەشێک لەوانەی کە بێ بڕوان یان خەفەت باریان بکات (بە تێشکانیان) ئەمجا بگەڕێنەوە بە نائومێدی

3:128 دەربارەی ھەڵھاتووەکانی شەڕی ئوحود بە ڕاستی بەدەست تۆ نیە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھیچ شتێک لەو کارەدا چ (خوا) تەوبەیان لێ وەرگرێت یان سزایان بدات چونکە بە ڕاستی ئەوانە ستەمکارن

3:129 ھەر بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکاندایە وە ھەرچی لە زەویدایە خۆش ئەبێت لە ھەر کەس خۆی بیەوێت وە سزای ھەر کەسیش ئەدات خۆی بیەوێت وە خوا لێ بوردەی میھرەبانە

3:130 ئەی ئەوکەسانەی بڕواتان ھێناوە سوود مەخۆن چەند بەرامبەر و لە خوا بترسن بۆ ئەوەی ڕزگاربن

3:131 وە خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە ئامادە کراوە بۆ بێ بڕواکان

3:132 وەگوێ ڕایەڵی خودا و پێغەمبەر بن بێگومان میھرەبانیتان لەگەڵ ئەکرێت