>

محمد صالح بامۆکی — 64

3:109 تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکاندایە (وموڵکی خودایە) وە ھەرچی لەزەویدایە وە ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە ھەموو کارەکان

3:110 ئێوە (موسوڵمانان) باشترین گەلێک بوون بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی فەرمان دەدەن بەچاکە وە جڵەوگیری دەکەن لە خراپە وە بڕوا دەھێنن بەخوا ئەگەر نامە دارەکان (خاوەن کتێبەکان لە جولەکەو گاورەکان) بڕوایان بھێنایە ئەوە باشتر بوو بۆیان ھەندێک لەوان بڕوادارن و(باوەڕیان ھێناوە بە ئاینی ئیسلام) بەڵام زۆربەیان لە فەرمانی خوا دەرچوون

3:111 ھەرگیز ئەوان زیانتان پێ ناگەیەنن مەگەر زیانێکی کەم وە ئەگەر بجەنگێن لەگەڵتاندا پشتان تێدەکەن دواتریش سەرکەوتوو نابن

3:112 دراوە بەسەریاندا سەر شۆڕی و ڕیسوایی لەھەر شوێنێک ببن مەگەر بە ھۆی بەڵێن لەلایەن خوداوە نەبێت وە بەڵێنێک لەلای خەڵکەوە شایستەی خەشمێکی گەورەبوون لە لایەن خواوە, وە دراوە بەسەریاندا ھەژاری دەروون و چاو برسێتی ئەوە لەبەر ئەوە بوو ئەوان بێ بڕوابوون بە بەڵگەکانی خوا وە پێغەمبەرانیان دەکوشت بەناڕەوا ئەوەش بەھۆی ئەوەوە بوو کە ئەوانە سەرپێچی و دەست درێژیان دەکرد

3:113 ھەموو (نامە دارەکان) وەک یەک نین لەناو خاوەن نامەکاندا دەستەیەک ڕاست و ڕێک ھەن ئایەتەکانی خوا دەخوێنن (وباوەڕیان ھێناوە بە ئاینی ئیسلام) لە (کاتەکانی) شەودا وە لە(کاتەکانی) سوژدە بردنیاندا

3:114 بڕوایان ھەیە بەخوا وە بە ڕۆژی دوایی و فەرمان دەدەن بەھەرچی چاکەیە وە ڕێگری دەکەن لە ھەرچی خراپەیە وە پێشبڕکێ دەکەن لە ھەموو چاکەکاندا وە ئەوانە لە کۆمەڵی چاکانن

3:115 ھەر خێرو چاکەیەک بکەن ئەوە ھەرگیز بێ بەش ناکرێن لە پاداشتەکەی خواش بەئاگایە لە پارێزکاران ولەوانەی لێی دەترسن