محمد صالح بامۆکی — 603
109:1 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بێ بڕواینە
109:2 من ئەو(بتانە) ناپەرستم کە ئێوە دەیپەرستن
109:3 وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەی پەرستم
109:4 وەمن ئەو خوا پەرستیە ناکەم کە ئێوە دەیکەن
109:5 وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەی پەرستم
109:6 ئایینی خۆتان بۆ خۆتان وئاینی خۆم بۆ خۆم
110:1 کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)
110:2 وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل دێنە ناو ئاینی خواوە
110:3 ئەوسا بەسوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە؛ چونکە بێگومان ئەو زۆر گیراکەری پەشیمانیە
111:1 لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو
111:2 سوودی پێ نەگەیاند داراییەکەیی وئەوەی کە کردی (لە دوژمنایەتی پێغەمبەر ﷺ)
111:3 بێگومان لەمەولا دەچێتە ناو ئاگری بڵێسە دار
111:4 وە ژنەکەیشی، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو (بۆ ئازاردانی پێغەمبەر ﷺ)
111:5 ھەمیشە گوریسێکی بادراو(لەپەلی خورمایی ئاگرین) وا لە گەردنیدا