>

محمد صالح بامۆکی — 602

106:1 (لەشکری ئەبرەھەی لە ناو برد وتەفر وتونای کردن) لەبەر ھۆگری قوڕەیش

106:2 ھۆگریان بە ھاتووچۆی زستانان(بۆ یەمەن) وھاوینان(بۆ شام) واتە(تا لێیان تێک نەچێت)

106:3 دەی با (قورەیش لەبەرامبەر ئەم ھەمووە ناز ونیعمەتەدا) خاوەنی ئەم ماڵە (کەعبەی پیرۆز) بپەرستن

106:4 ئەو زاتەی کە لەبرسێتیەکی یەکجار توند (ڕزگاری کردن) وخواردنی پێبەخشین، وە دڵنیای کردن لە ترس وبیمێکی گەورە و(پاراستنی)

107:1 ئایا بینیت ئەو کەسەی کە بڕوای بە ئایین نیە ( یان بە ڕۆژی دوایی)؟

107:2 ئەوە کەسێکە کە پاڵ بە ھەتیوەوە دەنێت

107:3 وە ھانی خەڵکی نادات بۆ خواردندان بە ھەژاران

107:4 ئەمجا وای بۆ نوێژکەران

107:5 ئەوانەی کە لە نوێژەکەیان بێ ئاگان

107:6 ئەوانەی کە ڕووپامایی دەکەن

107:7 وە یارمەتی خەڵک نادەن و(ھەموو چاکەیەک دەگرنەوە لە خەڵکی)

108:1 بێگومان ئێمە پێمان بەخشیت خێری زۆر گەورە وبەفەڕ لە دونیا ودواڕۆژدا ( لەو خێرە گەورانەیش ڕووباری کەوسەرە لەبەھەشتدا )

108:2 دەی کەواتە نوێژ بکە بۆ پەروەردگارت وە قوربانی سەر ببڕە

108:3 بێگومان ھەر ناحەزت دوا بڕاوە (ئەی موحەممەد ﷺ)