>

محمد صالح بامۆکی — 600

100:6 بەڕاستی مرۆڤ بۆ پەروەردگاری نا سوپاسە

100:7 وە بێگومان خۆی لەسەر ئەم ناسوپاسیە شایەتە

100:8 وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە

100:9 دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە)

100:10 وە ئاشکرا بوو ھەرچی ڕازی ناو دڵانە

100:11 بێگومان پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارە بە کردەوەیان

101:1 ڕۆژی داچڵەکێنەر (ناوە بۆ ڕۆژی قیامەت)

101:2 ئاخۆ چۆن بێ ئەو ڕۆژە؟

101:3 تۆ چوزانییت ئەو ڕۆژە چیە؟

101:4 ڕۆژێکە خەڵکی وەك پەپولەی پەراگەندە بڵاودەبنەوە

101:5 وە شاخەکان وەك خوری شیکراویان لێ دێت

101:6 ئەمجا ئەوەی کێشی(چاکەکانی) قورس وگران بێت

101:7 ئەوە ئەو کەسە لە گوزەرانێکی پەسەندا ئەبێت

101:8 وە ئەوەی کێشی(چاکەکانی) سووک بێت

101:9 ئەوە جێی ئەو (ھاویە) یە

101:10 تۆ چوزانییت (ھاویە) چیە؟

101:11 ئاگرێکی ھەڵگیرساوە

102:1 ئێوەی بێ ئاگا کردووە شانازیتان بە زۆریی سەروەت و سامانەوە

102:2 تا دەمرن ودەچن بۆ گۆڕستان

102:3 وامەکەن ! لەمەولا دەزانن

102:4 دووبارە وامەکەن لەمەولا دەزانن

102:5 وانیە (وەکو خۆتان دەیزانن) ئەگەر(ئەنجامی خۆتان) بزانیایە بەدڵنیاییەوە (وا بێ ئاگا نەئەبوون)

102:6 سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن

102:7 دووبارە سوێند بەخوا دڵنیا بن بە چاوی ڕاستەقینە دەی بینن

102:8 لە پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێک کە خوا پێی دابوون لەدونیادا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت