>

محمد صالح بامۆکی — 597

94:3 کە پشتی زۆر قورس کردبوویت

94:4 وە ناو وناوبانگتمان بۆ بەرز کردیتەوە

94:5 بەڕاستی لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت

94:6 بێگومان لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت

94:7 ئەمجا کە لەکارێك بوویتەوە، خۆت ماندوو بکە (بە کارێکی تری چاکەوە)

94:8 وە ھەر لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە (بۆ کارەکانت)

95:1 سوێند بە ھەنجیرو زەیتون

95:2 وە سوێند بە طوری سینا

95:3 وە بەم شاری ئارام و بێ ترسە(کە مەککەیە)

95:4 سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستكرد لە جوانترین شێوەدا

95:5 لە پاشان (ئەگەر بێ باوەڕبێت) دەیخەینە بنی بنەوەی دۆزەخ

95:6 جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی نەبڕاوە

95:7 جا ئیتر چی بێ باوەڕت دەکات بە ڕۆژی دوایی

95:8 ئایا خوا فەرمان ڕەواترینی ھەموو فەرمان ڕەواکان نیە ؟

96:1 (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە

96:2 مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو

96:3 بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە

96:4 ئەوەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین) کردووە بەقەڵەم

96:5 مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەی دەزانی

96:6 نا (وانیە ) بەڕاستی مرۆڤ یاخی دەبێت

96:7 خۆی ببینێت كە دەوڵەمەند بووە

96:8 بێگومان ھەر بۆ لای پەروەردگاری تۆیە گەڕانەوە

96:9 ئایا بینیت ئەو کەسەی کە جڵەوگیریی ئەکات

96:10 لە بەندەیەک کەنوێژ بکات ؟

96:11 ئایا پێم بڵێ ئەگەر(ئەو کەسە) لەسەر ڕێی ڕاست بووایە

96:12 یان فەرمانی بدایە بەپارێزکاریی ولەخوا ترسان (باشتر نەبوو)