>

محمد صالح بامۆکی — 595

90:19 وە ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بە موعجیزە ونیشانەکانی ئێمە ئەوانە ھاوەڵانی دەستی چەپن

90:20 دایگرتوون ئاگری دەرگا داخراو

91:1 سوێند بەخۆر وڕووناکیەکەی

91:2 وە سوێند بەمانگ کەدوا بەدوای ئەو ھەڵبێت

91:3 وە سوێند بە ڕۆژ کاتێك کەخۆر دەردەخات

91:4 وە سوێند بەشەو کەخۆر دادەپۆشێت

91:5 وە سوێند بە ئاسمان وبەوەی دروستیكردووە

91:6 وە سوێند بە زەوی وئەوەی ڕای خستووە

91:7 وە سوێند بە نەفسی ئادەمی وئەو زاتەیشی کە ڕێك وپێك بەدیھێناوە

91:8 ئەمجا ڕێگای چەوت وخراپ وچاك وخواپەرستیشی پیشاندا

91:9 (سوێند بە ھەموو ئەوانە) بەڕاستی ڕزگاری بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی پاك کردەوە

91:10 بێگومان نا ئومێد بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی(بە گوناە) وون وتاوانبار کرد

91:11 بڕوای نەھێنا ھۆزی سەمود بەھۆی سەرکەشییانەوە

91:12 کاتێك کە خراپترینیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی حوشترەکە)

91:13 ئەمجا پێغەمبەرەکەی خوا (صاڵح علیە السلام) پێی ووتن: واز بھێنن لەم حوشتری خوایە ونۆرە ئاوەکەی

91:14 کەچی بڕوایان پێ نەکرد وحوشترەکەیان سەر بڕی، ئەمجا پەروەردگاری ئەوان سزای ڕشت بەسەریاندا بەھۆی گوناھەکانیانەوە وتەختی کردن

91:15 وە(خوا) ناترسێت لە پاشەڕۆژی ئەم (تۆڵە لێ سەندنەیان)

92:1 سوێند بەشەو کاتێك کە(زەوی) دادەپۆشێت

92:2 وە بەڕۆژ کاتێك کە ڕووناك دەبێتەوە

92:3 وە بەو زاتەی کە نێرو مێی دروستكردوە

92:4 بەڕاستی ھەوڵ وکۆششی ئێوە جۆراو جۆرە

92:5 ئەمجا ئەو کەسەی(ماڵ) ببەخشێت ولەخوا بترسێت وپارێزکاربێت

92:6 وە بڕوای ببێت بەوەی زۆرچاکە بە(لا إلە إلا اللە) یان بە (بەھەشت)

92:7 ئەوە بێگومان یارمەتی دەدەین بۆ ڕێی ئاسان (کە چاکەیە)

92:8 وە ئەو کەسەی ڕژدی بکات (لەماڵ بەخشین) وخۆی بێ نیاز بزانێت (لە پاداشتی پەروەردگاری)

92:9 وە بڕوای نەبێ بەچاکە (کە لا إلە إلا اللە یە یان بەھەشت)