محمد صالح بامۆکی — 594
89:23 وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەھێنرێت و(نزیك دەكرێتەوە لە دۆزەخیەكان) لەو ڕۆژەدا ئینسان(کردەوەی خۆی) بیر دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو بیرکەوتنەوەیە چ سوودێك بەو دەگەیەنێت؟
89:24 (ئەمجا بە داخەوە) دەڵێ خۆزگە لە دونیادا کاری چاکەم پێش بخستایە بۆ ئەم ژیانەم
89:25 ئەمجا لەو ڕۆژەدا کەس سزای کەس نادات وەکو سزای خوا
89:26 وە کەس کەلەپچەی کەس ناکات وەکو کەلەپچە کردنی خوا (بۆ بێ باوەڕان)
89:27 (لەو ڕۆژەدا بە خوا پەرست دەووترێت ) ئەی نەفسی بە ئارام
89:28 بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگاری خۆت بە ڕەزامەندی ولێ ڕازی بوون
89:29 ئەمجا بچۆرە ناو بەندە چاکەکانی من
89:30 و بچۆرە ناو بەھەشتی منەوە
90:1 سوێند بەم شارە (کە مەککەیە)
90:2 وە تۆ لەو شارەدا نیشتەجێی (کە ئازاردانی تۆی تێدا ڕەوا دراوە)
90:3 وە سوێند بە باوك (باوکە ئادەم) وئەوەی کە لێی کەوتۆتەوە
90:4 سوێند بەخوا بەڕاستی ئادەمیمان دروست کردووە ھەمیشە لەڕەنج وکێشە وناڕەحەتیدایە
90:5 ئایا وا دەزانێت کە کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نیە
90:6 (بەفیزەوە) دەڵێ ماڵی زۆرم لەناو داوە وبەخشیووە
90:7 ئایا وا دەزانێت کە کەس نەیبینیوە
90:8 ئایا دوو چاومان نەداوەتێ
90:9 وە زمانێك ودوو لێومان پێ نەداوە؟
90:10 وە ڕێی چاك وخراپمان نیشان نەداوە
90:11 کەچی ھێشتا (زۆرێك لە خەڵکی) پەلاماری پلەی سەختی نەداوە
90:12 تۆ چوزانیت پلەی سەخت کامەیە
90:13 ئازاد کردنی کۆیلەیە
90:14 و ناندانە لەڕۆژی گرانی وبرسێتیدا
90:15 بەھەتیوی خزم
90:16 یا بە ھەژاری خاکە سەر (کەفتەکار)
90:17 سەرەڕای ئەمانەش لەو کەسانە بێ کە بڕوایان ھێنابێت، وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن، وئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە بەزەیی ومیھرەبانی
90:18 ئەوانە ھاوەڵانی دەستی ڕاستن