محمد صالح بامۆکی — 590
84:25 بەڵام ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە باشەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی بێ بڕانەوە
85:1 سوێند بە ئاسمانی خاوەن بورجەکان
85:2 وە بەو ڕۆژەی کە بەڵێنی پێدراوە
85:3 وە بەھەموو بینەرو بینراوێك(یا شایەت وشایەتی لەسەر دراو یا ڕۆژی ھەینی وڕۆژی عەرەفە)
85:4 بەکوشت چن خاوەن چاڵەکان (لە غەمەکان)
85:5 ئەو ئاگرەی خاوەن سووتەمەنی (و بڵێسەیە)
85:6 کاتێک کە ئەوان دانیشتبوون بەدەوری (ئاگرەکە) دا
85:7 وە ئەوان سەیری ئەوەیان دەکرد کە دەیان کرد بە بڕوادارەکان
85:8 وە ئەم سزایەش ھەر لەبەر ئەوە دەدران کە بڕوایان ھێنابوو بەخوای بەدەسەڵاتی سوپاسکراو
85:9 ئەوخودایەی کە موڵکی ئاسمانەکان وزەویی بۆ ئەوە، وە خوا ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
85:10 بەڕاستی ئەوانەی کە ئازاری پیاو وژنە بڕوادارەکانیان داو لەپاشان پەشیمان نەبوونەوە، ئەوە بۆ ئەوان ھەیە سزای دۆزەخ، وە سزای(ئاگری) سوتێنەر
85:11 بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، بۆ ئەوان ھەیە بەھەشتانێك کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێریاندا، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە
85:12 بەڕاستی دەست وەشاندنی پەروەردگاری تۆ زۆر سەختە
85:13 بێگومان ھەر ئەوە کە لەسەرەتاوە(مرۆڤ) دروست دەکات و(دوای مردنیش) زیندووی دەکاتەوە
85:14 وە ھەر ئەوە لێبووردە ومیھرەبان
85:15 خاوەنی عەرش وبەرزو پایەدار
85:16 ھەرچیەکی بیەوێت دەیکات
85:17 ئایا پێت گەیشتووە باس وبەسەرھاتی لەشکرەکانی
85:18 فیرعەون وسەموود
85:19 بەڵکو ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون ھەمیشە لە بە درۆ زانینی (قورئان) دان
85:20 وە خواش(بە دەسەڵات و زانینی) لە پشتیانەوە دەوری داون
85:21 بەڵکو ئەوەی(کە بەدرۆی دەزانن) قورئانێکی گەورە وبەڕێزە
85:22 لە لـەوحێـکی پـارێزراو دایە (کە پێی دەوترێت لوح المحفوظ)