>

محمد صالح بامۆکی — 589

83:34 ئەمڕۆ(کە ڕۆژی دواییە) ئەوانەی کە بڕوادار بوون بە بێ بڕواکان پێ دەکەنن

83:35 لەسەر قەنەفە وكورسیەوە سەیر دەکەن

83:36 (تا بزانن) تۆڵەی ئەو بێ بڕوایانە دراوەتەوە، لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد( لە دونیادا)؟

84:1 کاتێك کە ئاسمان لەت بوو

84:2 وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت

84:3 وساتێك کە زەوی ڕاکێشرا وپانکرایەوە (ڕاخرا)

84:4 وە ئەوەی تێیدابوو فڕێیدا وھیچی لەناودا نەما

84:5 وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت

84:6 ئەی ئینسان تۆ بێگومان تێکۆشەریت بەرەو پەروەردگارت بەتێکۆشان ! ئەوسا پێی دەگەیت

84:7 ئەمجا ئەو کەسەی کە نامەی(کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی

84:8 ئەوسا پرسینەوەیەکی سووك وئاسانی لەگەڵ دەکرێت

84:9 وە بەدڵخۆشی دەگەڕێتەوە بۆ لای کەسوکاری

84:10 وە ئەو کەسەی نامەی لە پشتەوە درایە دەستی

84:11 ئەوە بە زووی داوای مردنی خۆی دەکات

84:12 وە دەچێتە دۆزەخەوە

84:13 (چونکە) بێگومان ئەو لەناو کەسوكاریدا دڵخۆش بووە

84:14 وە ئەو وای گومان دەبرد، کە ھەرگیز ناگەڕێتەوە (لای خوا)

84:15 نەخێر وانیە ! چونکە بەڕاستی پەروەردگاری ئەو ئاگادار بووە بەو

84:16 سوێند بە سووریی کەناری ئاسمان

84:17 وە بەشەو وئەو شتانەی کە کۆیان دەکاتەوە

84:18 وە بەمانگ کاتێك کە پڕ دەبێتەوە

84:19 (ئێوە) تێ ئەپەڕن لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر

84:20 ئیتر بۆچی بڕوا ناھێنن ؟

84:21 وە کاتێك کە قورئانیان بۆ بخوێنرێتەوە سوژدە نابەن (ملكەچی ناکەن)

84:22 بەڵام ئەوانەی کە بێ بڕوان بە درۆی ئەزانن

84:23 وە خوا چاك ئاگادار وزانایە بەوەی کە لەدڵی دەگرن

84:24 کەواتە مژدەیان بدەرێ بە سزای سەختی (قیامەت)