محمد صالح بامۆکی — 588
83:5 لە ڕۆژێکی گەورەدا
83:6 ڕۆژێك کە خەڵك لەبەردەم پەروەردگاری جیھانیاندا دەوەستن
83:7 با پەشیمان بنەوە، چونکە بەڕاستی نامەی تاوانباران لە ناو دەفتەرێکی پەستی ڕەشدایە
83:8 تۆ چوزانیت ئەو دەفتەرە چیە
83:9 دەفتەرێکی نوسراوە
83:10 ھاوار لەو ڕۆژەدا بۆ بێ بڕوایان
83:11 ئەوانەی کە بڕوا ناکەن بەڕۆژی پاداشت دانەوە
83:12 کەس ئەو ڕۆژە بە درۆ نازانێت مەگەر ھەموو ستەم کارێکی گوناھبار
83:13 ھەر کاتێك کە ئایەتەکانی ئێمەی بۆ بخوێنرێتەوە دەڵێ(ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن
83:14 نەخێر وانیە بەڵکو ژەنگی ئەو(خراپانەی) کە دەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵیاندا
83:15 نەخێر بەڕاستی ئەوان لەو ڕۆژەدا، بێ بەشن لە بینینی پەروەردگاریان
83:16 لە پاشان بێگومان ئەوان دەچنە دۆزەخەوە
83:17 ئەمجا پێیان دەووترێت ئەمە ئەوەیە کە بڕواتان پێ نەدەکرد
83:18 بەڕاستی نامەی (کرداری) چاکەکاران لەناو دەفتەرێکی بەرزدایە
83:19 تۆ چوزانییت ئەو دەفتەرە بەرزە چیە؟
83:20 دەفتەرێکی نوسراوە
83:21 نزیکانی خودا دەیبینن
83:22 بێگومان چاکەکاران لە ناز ونیعمەتدان
83:23 لەسەر تەخت وبارەگاوە سەیر دەکەن
83:24 دەبینیت لە ڕوخساریاندا جوانی وگەشاوەیی خۆشگوزەرانی
83:25 شەرابی پاکی سەر بەمۆریان پێ دەدرێ بیخۆنەوە
83:26 کە دوا قومی بۆنی میسکە، بۆ ئەوە با پێشبڕکێ بکەن پێشبڕکێ کاران
83:27 تێکەڵ کراو لە ئاوی تەسنیمە
83:28 کانییەكە کە نزیك کراوەکان لێی دەخۆنەوە
83:29 بێگومان ئەوانەی کە بەدکار بوون پێ دەکەنین بەوانەی کە بڕوایان ھێنا بوو
83:30 وە کاتێك کە بەلایاندا بڕۆشتنایە چاویان لێ دادەگرتن
83:31 وەکاتێکیش بگەڕانایەتەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵیان، بە پێکەنین وگاڵتەکردن (بە بڕوادارانەوە) دەگەڕانەوە
83:32 وە کاتێکیش بیانبینینایە ئەیانووت: ئەمانە گومڕان
83:33 لە کاتێکدا کە(ئەوان) بە چاودێر نە نێرراون بۆ سەر بڕواداران (تا ئەم قسەیە بکەن)