محمد صالح بامۆکی — 584
79:17 (پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە
79:18 وە پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ پاك ببیتەوە (لە گوناە)
79:19 وە ڕێت نیشاندەم بۆ(ناسینی) پەروەردگارت تا لێی بترسییت
79:20 ئەمجا نیشانە ھەرە گەورەکەی نیشان دا (گۆچان لەگەڵ دەستە سپیەکەی)
79:21 کەچی بە درۆی زانی وسەرپێچی کرد
79:22 لە پاشان پشتی ھەڵکرد وڕۆی بەپەلە
79:23 ئەمجا(جادوو گەرانی) کۆکردەوە وبانگی کردن
79:24 پاشان ووتی: من پەروەردگاری ھەرە گەورەتانم
79:25 ئەمجا خوا گرفتاری کرد بە سزای ھەردوو جیھان
79:26 بەڕاستی لەم داستانەدا پەند ھەیە بۆ کەسێك لەخوا بترسێت
79:27 ئایا دروستكردنی ئێوە گرانترە یان ئاسمان ؟ وە دروستیشی کرد
79:28 باڵای بەرز کردەوە وڕێکی خست
79:29 وە شەوی ئەوی تاریك کرد ودەریخست(ڕووناکی) ڕۆژی
79:30 لە پاشان زەوی ڕاخست
79:31 ئاو ولەوەڕگای لێ دەرھێنا
79:32 وە شاخەکانی پتەو دامەزراند
79:33 بۆ بەھرەمەندی وژیانی خۆتان وئاژەڵتان
79:34 ئەمجا کاتێك کە ڕووداوی گەورە ھات (کە ڕۆژی دواییە)
79:35 ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ کردەوەی خۆی تێدا بیر دەکەوێتەوە
79:36 وە دۆزەخ پیشاندرا بۆ ھەر کەسێك کە بڕوانێت
79:37 (لەو ڕۆژەدا چاکە وخراپە بەپێی کردەوە دابەش دەکرێت) ئەمجا ئەو کەسەی سەرکەش بووبێت
79:38 وە ژیانی دونیای ھەڵبژاردبێت
79:39 ئەوە بێ گومان دۆزەخ جێگایەتی
79:40 وە ئەو کەسەی کە ترسابێت لە وەستانی بەردەم پەروەردگاری بۆ لێپرسینەوە وە بەرگری نەفسی خۆی کردبێت لە ئارەزووی خراپە
79:41 ئەوە بێگومان بەھەشت جێگایەتی
79:42 (ئەو بێ باوەڕانە بەگاڵتە ولاقرتیەوە) پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆژی دوایی کەی دەبێت وکەی دێت
79:43 تۆ چیت داوە لە بیر لێکردنەوەی ( تۆ چۆن لەم بارەوە دەدوێی)؟
79:44 زانینی ئەوە ھەر لای پەروەردگارتە
79:45 بێگومان تۆ ھەر ترسێنەری کەسێکیت کە لەو ڕۆژە بترسێت
79:46 بێ بڕواکان کە ئەو ڕۆژە دەبینن وا دەزانن کە نەماونەتەوە ئێوارەیەك یا چێشتەنگاوێ نەبێت لە دونیادا