>

محمد صالح بامۆکی — 581

77:20 ئایا ئێوەمان دروست نەکردووە لە ئاوێکی بێ نرخ؟

77:21 ئەمجا خستمانە جێگایەکی پتەوەوە

77:22 تا ماوەیەکی دیاریكراو

77:23 ئەمجا بەئەندازەگیریەکی ڕێك وپێك دروستمان کرد، ئای (ئێمە) چ ئەندازەگیرێکی تەواو وچاکین

77:24 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:25 ئایا ئێمە زەویمان نەکردۆتە کۆ کەرەوە

77:26 بۆ زیندووان ومردووان

77:27 وە لە ناویدا شاخانی بەرزی لەنگەر داکوتاومان داناوە وە ئاوی شیرینمان پێ نۆشین

77:28 (بەم بێ بڕوایانە دەوترێت) وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:29 بڕۆن بۆ لای ئەو دۆزەخەی کە بە درۆتان دەزانی

77:30 بڕۆن بۆ لای سێبەری دوکەڵێکی سێ بەش

77:31 نە سێبەرێکی فێنکە ونەشتێك لە گڕی (دۆزەخ) بەرگری بکات

77:32 بەڕاستیی دۆزەخ پزیسکی وەك کۆشك دەھاوێژێت

77:33 (بەرودوا دەڕۆن) ئەڵێ ی کاروانی حوشتری زەردن

77:34 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:35 ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێ باوەڕان) ناتوانن قسەی تێدا بکەن

77:36 وە مۆڵەت نادرێن کە بڕوبیانوو بھێننەوە

77:37 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:38 ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە (جیاکردنەوەیە) ئێوە وپێشینانمان کۆ کردوەتەوە

77:39 سا ئەگەر فێڵ وپیلانێکتان ھەیە ئەنجامی بدەن

77:40 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:41 بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان لە سێبەرو (قەراغی) کانیاوی زۆران

77:42 وە لەناو میوەھاتێکدان کە حەزی لێ دەکەن

77:43 (پێیان دەڵێن) بخۆن وبخۆنەوە نۆشتان بێ بەھۆی ئەوەی کە دەتان کرد

77:44 بێگومان ئێمە ئاوا پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

77:45 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:46 (ئەی کافران) بخۆن وڕابوێرن ماوەیەکی کەم (لە دونیادا)، بەڕاستی ئێوەن تاوانباران

77:47 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:48 وە کاتێك پێیان بوترێت (لەخوا بترسن و) کڕنوش بەرن، کڕنوش نابەن

77:49 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

77:50 (ئەگەر ئەوان باوەڕ بە قورئان نەکەن)ئیتر بە چ فەرموودەیەکی تر بڕوا دەھێنن دوای قورئان؟