محمد صالح بامۆکی — 580
76:26 وە لە شەوا سوژدەی بۆ بەرە (نوێژ بکە) وە ستایشی خوا بکە لە بەشێکی زۆر لە شەودا
76:27 بێگومان ئەم بێ بڕوایانە دونیای بێ بەقایان خۆش دەوێ وە پشت گوێی دەخەن ڕۆژێکی قورس وگران (کە قیامەتە)
76:28 ئێمە ئەوانمان دروست کرد وجومگەکانیانمان قایم پێکەوە بەستووە وە کاتێك بمانەوێت دەیان گۆڕین بە کەسانی تری وەك خۆیان چۆن گۆڕینێك
76:29 ئەم سورەتە ئامۆژگاری وپەندە، ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لای پەروەردگاری
76:30 وە ئێوە حەز ناکەن (لە گرتنی ئەو ڕێیە) مەگەر کاتێك کە خوا بیەوێت (وە بە زۆر ناچارتان بکات) بێگومان خوا زانا ودانا دروستكردارە
76:31 ئەوەی (خوا) بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە وە ئامادەی کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت
77:1 سوێند بە بای ڕەوانە کراوی، یەك لە دوای یەك
77:2 وە بەو (با) توندانەش ھەڵ دەکەن بە ھەڵکردنێکی قایم
77:3 وە بەو بایانەی کە ھەور دەبەن وبڵاوی دەکەنەوە
77:4 سوێندیش بەو (فریشتانە) ی بەچاکی حەق لە بەتاڵ جیا دەکەنەوە
77:5 ئەمجا سوێند بەو (فریشتانە) ش پەیامی (خوا بە پێغەمبەران) دەگەیەنن
77:6 بۆ (نەھێڵانی) بەھانە (ولێخۆشبوونیان) یان بۆ ترساندن
77:7 بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە (لە ھاتنی ڕۆژی دوایی) دێتە دی
77:8 ئەمجا کاتێك کە ئەستێرەکان تاریك بوون
77:9 وە دەمێك کە ئاسمان کەلێنی تێ بوو
77:10 وە کاتێك کێوەکان لە بێخ ھێنران وتەخت کران
77:11 وە ساتێک کە کات وشوێنی دیارکراو دانرا بۆ پێغەمبەران لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا
77:12 بۆ چ ڕۆژێك دوا خراوە؟
77:13 بۆ ڕۆژی جیاکردنەوە
77:14 تۆ چووزانیت ڕۆژی جیاکردنەوە چی یە؟
77:15 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
77:16 ئایا گەلانی پێشینانمان لە ناو نەبرد
77:17 لە پاشان گەلانی دوای ئەوانمان وەك ئەوان لێ نەکرد
77:18 ھەر بەو جۆرەش دەکەین بە گوناھباران
77:19 وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا