>

محمد صالح بامۆکی — 58

3:62 بێگومان ھەر ئەمەیە چیرۆک و داستانی ڕاست و دروست وە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نی یە تەنھا خوا نەبێ بەڕاستی خوا تەنھا خۆی باڵادەستی کار دروستە

3:63 ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد. ئەوە بەڕاستی خوا ئاگادارە بە کردەوەی بەدکاران ( گەندەڵکاران)

3:64 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان وەرن بۆ لای ووتەیەکی ڕاست و (یەکسان) لە نێوان ئێمە و ئێوەدا کە جگە لەخوا ھیچ نەپەرستین وە ھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی وە ھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا گەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاھید بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی خوداین

3:65 ئەی خاوەن نامەکان بۆچی دەمەقاڵێ دەکەن دەربارەی ئیبراھیم لە کاتێکدا کە تەورات و ئینجییل نەنێرراونەتە خوارەوە لە دوای ئیبراھیم نەبێت دەی بۆ تێناگەن؟

3:66 ئاگاداربن ئێوە ئەوانەن کەدەمە قاڵێتان کرد لەوەی کە شتێکتان لێدەزانی ئەی بۆ دەمە قاڵێ دەکەن لە شتێکدا کە ھیچی لێ نازانن وە خوا دەیزانێ وە ئێوە نازانن

3:67 ئیبراھیم نەجولەکە بووەو نەگاور بەڵکو پاک و خواپەرست و گوێڕایەڵ وملکەچ بوو وە لە ھاوبەش پەیداکاران نەبوو

3:68 بێگومان نزیکترین کەس لە ئیبراھیم ئەوانەن کە وەختی خۆی پەیڕەویان کرد وە ئەم پێغەمبەرەو ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە, وە خوا دۆستی بڕوادارانە

3:69 حەزیان دەکرد دەستەیەک لە خاوەن نامەکان کە گومڕاتان بکەن لە کاتێکدا کەس گومڕا ناکەن خۆیان نەبێت بەڵام ھەستی پێ ناکەن (تێ ناگەن)

3:70 ئەی خاوەن نامەکان بۆ بێ بڕوا دەبن بە ئایەتەکانی خوا لە کاتێکدا کە شایەتی دەدەن (لە سەر ڕاستی ئەوان)