>

محمد صالح بامۆکی — 578

75:20 (زیندوو کردنەوە ھەر دەبێت) بەڵکو ئێوە ھەر دونیاتان خۆش دەوێت

75:21 گوێ بە ڕۆژی دوایی نادەن!

75:22 زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەشاوەن

75:23 تەماشای پەروەردگاریان دەکەن

75:24 وە زۆر ڕوخساریش لەو ڕۆژەدا گرژ وتاڵن

75:25 دەزانن کە سزای پشت شکێن دەدرێن

75:26 نەخێر (ئاوا ناچێتە سەر بۆتان، جا پەشیمان ببنەوە!) چونکە کاتێك کە گیان گەیشتە گەرو (لەکاتی کێشانیدا)

75:27 ئەوسا (ھەندێك لەوانەی کە بەدەوریدان) دەڵێن: کەسێك نیە چارەسەری بکات وفریای بکەوێت؟

75:28 (ئەو کەسەی گیانی دەکێشرێت) دڵنیایە ئەوەی (تووشی بووە مردن و) جیابوونەوەیە

75:29 وە قاچ ولوولاقی بەیەکدا ئاڵا

75:30 ڕاپێچکردن لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارتە

75:31 جا (کافر) نەبڕوای ھێناو نە نوێژی کرد

75:32 بەڵکو ئاینی بەدرۆ دەزانی وپشتی تێ دەکرد

75:33 لە پاشان بە کەشخە وفیزەوە گەڕایەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵی

75:34 تیاچوون بۆ تۆ (ئەی ئادەمی بێ بڕوا)، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ

75:35 دووبارە تیاچوون بۆ تۆ، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ

75:36 ئایا مرۆڤ وا دادەنێت کە ھەروا بەرەڵا دەکرێت (وپشت گوێ دەخرێت)

75:37 ئایا ئەو دڵۆپە ئاوێك نەبوو لەتۆو کە دەڕژێنرایە (منداڵدانەوە)؟!

75:38 لە پاشان بوو بە پارچە خوێنێك، ئەمجا دروستیكرد وڕێکی خست

75:39 ئەمجا لەو تۆوە دوو جۆری دروستكرد نێر و مێ

75:40 ئایا ئەو زاتە توانای نیە بەسەر ئەوەدا کە مردووان زیندوو بکاتەوە

76:1 بێگومان بەسەر ئادەمی دا تێپەڕی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار کە شتێکی وانەبوو ناوببرێت

76:2 بەڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان دروست کرد لە دڵۆپێك ئاوی تێکەڵ لە گەلێ توخم تا تاقی بکەینەوە ئەمجا ژنەواو وبینا مان کرد (چاو وگوێمان پێبەخشی)

76:3 بێگومان ئێمە ڕێنموونیمان کرد بۆ ڕاستەڕێ، جا یان سوپاسگوزارە، وە یان نا سوپاس و سپڵە

76:4 بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕوایان زنجییر وتەوقی زۆر (کە دەکرێتە گەردنیان) و ئاگری ھەڵگیرساو

76:5 بێگومان چاکەکاران لە پەرداخێکدا (شەراب)دەخۆنەوە کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافورەوەیە