محمد صالح بامۆکی — 574
73:1 ئەی ئەو کەسەی کە خۆت داپۆشیووە
73:2 شەو ھەستە (شەو نوێژ بکە) مەگەر کەمێکی نەبێت
73:3 نیوەی یا کەمێك لە نیوەی کەم بکەرەوە
73:4 یا کەمێ لێی زیاد بکە، لەسەرخۆ قورئان بخوێنەرەوە و(بەڕێك وپێکی) دەوری بکەرەوە
73:5 بێگومان ئێمە لەمەولا بۆت دەنێرینە خوارەوە گوفتاری (قورئان)ی قورس وگران
73:6 بەڕاستی ھەستانی شەو دوای خەو (بۆ خواپەرستی) قورسترە وگرانترە لە ڕووی کردارەوە (لە ھی ڕۆژ وبەھێزترە بۆ دڵ)، دروسترە لە ڕووی ووتنەوە
73:7 بەڕاستی تۆ لە ڕۆژدا لە ھاتووچۆکردنێکی زۆردایت
73:8 ھەمیشە یادی پەروەردگارت بکە وە خۆت یەکلاکەرەوە بە یەکلایی کردنەوەیەکی تەواو
73:9 ئەو خوای ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نیە تەنھا ئەو نەبێت، کەوابوو بیکە بە پارێزەر وپشتیوانی خۆت
73:10 دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیڵێن وە وازیان لێبهێنە ولێیان گەڕێ بە واز لێھێنانێکی جوان
73:11 واز بھێنە لە من وئەو خاوەن ناز ونیعمەتانەی کە ئایینی من بە درۆ دەزانن وە کەمێك مۆڵەتیان بدە
73:12 بێگومان لای ئێمە ھەیە کۆت وزنجیری قورس وگران وە ئاگری ھەڵگیرساو
73:13 وە خواردنی گەرو گیر ھەروەھا سزای پڕ لە داخ و دەرد
73:14 لەڕۆژێکدا کە زەوی وچیاکان دێنە لەرزە وە کێوەکان دەبن بە گردۆڵکە لە لمی ھەڵڕژاو
73:15 بێگومان ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن کە شایەتە لە سەرتان، ھەروەك پێغەمبەرێکمان نارد بۆلای فیرعەون
73:16 ئەمجا فیرعەون سەرپێچی ئەو پێغەمبەرەی کرد (سەرپێچی موسا) ئێمەش تۆڵەمان لێ سەند بە تۆڵە سەندنێکی سەخت
73:17 جا ئەگەر بێ بڕوایی بکەن چۆن خۆتان دەپارێزن، لە ڕۆژێکدا کە (بە ترس وسامی خۆی) مناڵان پیر دەکات
73:18 ئاسمان لەت دەبێت بەھۆی (سەختی) ئەو ڕۆژەوە، بەڵێنی خوا دێتە دی
73:19 بەڕاستی ئەم ئایەتانەی پێشوو پەند وئامۆژگارین، ئەمجا ھەرکەسێك کە بیەوێت ڕێگا دەگرێت بۆلای پەروەردگاری