محمد صالح بامۆکی — 573
72:14 وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان موسوڵمانین وھەندێکمان ستەمکار، ئەمجا ئەوانەی موسوڵمان بوون ئەوە ئەوانە ڕێگای ڕاستیان دۆزیوەتەوە
72:15 بەڵام ئـەوانەی لەرێگای ڕاست لایانداوە (ستەمکارەکان) دەبنە سووتەمەنی دۆزەخ
72:16 (ئەمجا خوای گەورە دەفەرموێت) : ئەگەر ئەوان (مرۆڤ و جنۆکە) بەردەوام بوونایە لەسەر ڕێگای ڕاست ئاوی زۆرمان پێ ئەنۆشین (نیعمەتی زۆرمان دەدانێ)
72:17 ھەتا تاقیان کەینەوە تیایدا وە ھەر کەسێك ڕوو وەرگێڕێت لە یادی پەروەردگاری خۆی دەیخاتە ناو سزای دژوارەوە
72:18 بێگومان مزگەوتەکان بۆ پەرستنی خوان بەتەنھا، جگە لەئەو کەسی تری تێدا نەپەرسترێت، کەواتە لەگەڵ خوادا ھاوار لە کەسی تر مەکەن
72:19 وە بەندەی خوا (موحەممەد ﷺ) کاتێك کە ھەستا لە خوا بپاڕێتەوە (و بیپەرستێت)، (بێ بڕواکانی مەککە) نزیك بوو دابارن بە سەریدا
72:20 بڵێ: دڵنیا بن من ھەر خوای خۆم دەپەرستم وە کەس ناکەم بە ھاوبەشی
72:21 بڵێ: بەڕاستی من نەزیان ونەڕێنمونی ئێوەم بەدەست نیە
72:22 بڵێ: بێگومان کەسێك نیە کە من بپارێزێت لە (سزای) خوا، وە بێجگە لەو پەناگەیەك شك نابەم
72:23 (وە ھیچم بەدەست نیە) ڕاگەیاندن نەبێت لە خواوە وگەیاندنی پەیامەكانی ئەو نەبێت وە ھەر کەسێك بێ فەرمانی خوا وپێغەمبەری بکات ئەوە بێگومان ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوە، تێیدا دەمێنێتەوە بە ھەمیشەیی
72:24 تا بەچاوی خۆیان دەبینن ئەو سزایانەی کە بەڵێنیان پێدراوە، ئەمجا ئەو کاتە دەزانن، کە کێ یارمەتیدەری کەمترە وژمارەی کەمە
72:25 بڵێ من نازانم ئاخۆ نزیکە ئەو ڕۆژی دواییەی کە بەڵێنتان پێدراوە یان پەروەردگارم ماوەیەکی دووری بۆ داناوە
72:26 ھەر خوایە زانا بە نھێنیەکان وە کەس ئاگادار ناکات بەسەر نھێنی خۆیدا
72:27 مەگەر بۆ پێغەمبەرێك کە خۆی ڕازی بێت، جا بێگومان خوا لەبەردەمی وپشتیەوە پاسەوان (لە فریشتە) دەنێرێت
72:28 تا بزانێت کە پەیامی خوای خۆیان گەیاندووە وە خوا ئاگادارە بەوەی کە لایانە وە ھەموو شتێکی (لەسەریان) ژماردووە بە ھەڵژماردن