>

محمد صالح بامۆکی — 572

72:1 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: نیگام بۆ کرا کە بێگومان چەند کەسێك لە جنۆکە گوێیان گرت (لە قورئان خوێندنەوەم) ئەمجا ووتیان: بەڕاستی ئێمە قورئانێکی سەر سوڕھێنەرمان بیست

72:2 ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست ئێمەش باوەڕمان پێ کرد وە ھەرگیز کەس ناکەین بەھاوبەشی پەروەردگارمان

72:3 وە بەڕاستی بڵندە گەورەیی پەروەردگارمان - لە شتی ناشایستە -، ھیچ ھاوسەر ومنداڵێکی بۆ خۆی دانەناوە

72:4 بێگومان گێل ونەفامەکەمان درۆی نالەباری ھەڵدەبەست دەربارەی خوا

72:5 وە ئێمە پێمان وابوو کە ئادەمیی وجنۆکە ھەرگیز درۆ ناکەن دەربارەی خوا

72:6 بەڕاستی پیاوانێك لە ئادەمیی پەنایان دەبردە بەر پیاوانێك لە جنۆکە (کە بیان پارێزن) کەچی زۆرتر ماندوویان دەکردن

72:7 وە ئادەمیی گومانیان بردووە ھەروەك ئێوە - ئەی جنۆکە - گومانتان بردووە کە ئیتر خوا ھیچ پێغەمبەرێك نانێرێت

72:8 جنۆکەکان ووتیان : ئێمە دەگەڕاین بە شوێن دەنگ وباسی ئاسماندا کەچی بینیمان پڕکراوە لە پاسەوانی بەھێز وتیری ئەستێرەکان

72:9 وە بێگومان ئێمە جاران دادەنیشتین لە چەند شوێنێك لە ئاسمان بۆ گوێ گرتن، بەڵام ھەر کەسێك لەئێستا بە دواوە گوێ بگرێت تیرێکی ئەستێرە دەبینێت لە بۆسەیدایە

72:10 وە بەڕاستی نازانین ئایا خراپی ویستراوە بۆ ئەوانەی کە لە سەر زەوین؟ یان پەروەردگاریان ڕێنمونی ویستووە بۆیان؟

72:11 وە بێگومان ئێمە ھەندێکمان چاکین وە ھەندێکمان لەوە کەمتر، ئێمە جاران خاوەنی ڕێبازی زۆر بووین

72:12 وە ئێمە دڵنیا بووین کە ھەرگیز ناتوانین لە دەستی خوا دەرچین لە زەوی دا وە بە ھەڵھاتنیش لە دەستی خوا ڕزگار نابین

72:13 بەڕاستی ئێمە کاتێ ڕێنمونی (قورئان) مان بیست باوەڕمان پێ ھێنا، ئەمجا ھەر کەسێك بڕوای ھێنا بە پەروەردگاری خۆی ئیتر ناترسێت نە لە کەمیی (پاداشت) ونە لە زۆریی (تۆڵە)