محمد صالح بامۆکی — 570
70:41 لە سەر ئەوەی کە بیانگۆڕین وباشتر لەوان بھێنین وە کەس لە دەستمان دەرناچێت
70:42 ئەمجا وازیان لێ بھێنە، با لە بێباوەڕی وقسەی ھیچ وپووچ و گاڵتەی خۆیاندا ڕۆبچن، تا دووچاری ئەو ڕۆژەی خۆیان دەبن کە بەڵێنیان پێ دراوە
70:43 ئەو ڕۆژەی کە بەپەلە لە گۆڕەکانیان دێنـە دەرەوە وەك ئەوەی کە بۆ لای بتەکانیان ڕابـکەن
70:44 چاویان شۆڕو (سەر بەرە وژێرە) ڕیسوایی وشەرمەزاری دایان دەگرێت، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لەوەوپێش بەڵێنیان پێ درابوو
71:1 بێگومان ئێمە نوحمان نارد بۆ لای ھۆزەکەی (وە پێمان ووت) کە ھۆزەکەت بێدارکەرەوە وبیانترسێنە پێش ئەوەی کە سزای سەختیان تووش ببێت
71:2 (نوح) ووتی: ئەی گەلی خۆم بەڕاستی من (پێغەمبەرو) ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆ ئێوە
71:3 کە ھەر خوا بپەرستن ولێی بترسن وە فەرمانبەرداری من بکەن
71:4 تا خوا لە گوناھەکانتان خۆش ببێت وە (بە زیندوویی) دەتان ھێڵێتەوە تا کاتی دیاری کراوی مردنتان، بێگومان کاتێ سزای خوا کە ھات دوا ناکەوێت ئەگەر بتانزانیایە
71:5 ووتی: ئەی پەروەردگارم من گەلەکەی خۆمم (بە پەنھانی) بانگ کرد بە شەو وبە ڕۆژ
71:6 وە هەتا بانگم دەکردن ئەوان زۆرتر دوور ئەکەوتنەوە لێم وھەڵئەھاتن
71:7 وە بێگومان من ھەر کات بانگم دەکردن (بۆ بڕوا ھێنان) تا لێیان خۆش ببیت ئەوان پەنجەکانیان دەکرد بە گوێچکەكانیاندا وە پۆشاکەکانیان دەدا بە سەرو چاویاندا وە بەردەوام دەبوون لە بێ باوەڕیدا، وە سەرکەشییان دەکرد چۆن سەرکەشییەك
71:8 لەپاشان بە ئاشکرا بانگم کردن
71:9 ئەمجا (دەمێك) بۆم ئاشکرا دەکردن، (دەمێك) بۆم پەنھان دەکردن بە پەنھان کردنێکی تەواو
71:10 ئەوسا پێم ووتن: داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگارتان بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر لێبووردەیە