>

محمد صالح بامۆکی — 568

69:36 وە نەخواردنێ (بیخوات) جگە لە کێم وزووخاوی جەستەی دۆزەخیەکان نەبێ

69:37 کە (کەس) نایخوات گوناھباران نەبێت

69:38 جا سوێند بەو شتانەی کە دەیان بینن

69:39 وە بەوەش کە نایان بینن

69:40 بێگومان ئەم قورئانە فەرموودەی ڕەوانە کراوێکی بەڕێزو گەورەیە (لە خواوە بۆتان دەهێنێـت)

69:41 وە ئەم (قورئانە) قسەی شاعیر نیە، زۆر کەم بڕوا دەھێنن (بە قورئان)

69:42 وە قسەی فاڵچی وزێوانیش نیە، زۆر کەم بیر دەکەنەوە

69:43 (ئەم قورئانە) نێرراوەتە خوارەوە لە پەروەردگاری جیھانیانەوە

69:44 ئەگەر (موحەممەد ﷺ) بەدەم ئێمەوە ھەندێك (ووتەی) ھەڵببەستایە

69:45 بێگومان ئێمە بەدەستی خۆمان تۆڵەمان لێ دەسەند

69:46 لە پاشان ڕەگی دڵیمان دەبڕی

69:47 وە کەس لە ئێوە نەیدەتوانی بەرگری لێ بکات

69:48 وە بێگومان ئەم قورئانە ئامۆژگاری وپەندە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان

69:49 وە بێگومان ئێمە دەزانین کە ھەندێکتان قورئان بە درۆ دەزانن

69:50 وە بێگومان ئەم قورئانە ھۆی پەشیمانی بێ بڕوایانە

69:51 وە بەڕاستی قورئان ڕاست ودرووست ودڵنیا بەخشە

69:52 کەواتە: (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش ھەمیشە یادی پەروەردگاری گەورەی خۆت بکە

70:1 داواکارێك داوای سزایەکی (خوایی) کرد کە (ئەو سزایە) ھەر ڕوو دەدات

70:2 بۆ بێ باوەڕان نیە هیچ بەرگریكارێك (کە بیان پارێزێت)

70:3 لە (سزای) خوای خاوەن پلەو پایەی زۆر بەرز

70:4 فریشتە وجوبرەیل سەر دەکەون بۆ لای خوا لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی پەنجا ھەزار ساڵە

70:5 کەوا بوو خۆت ڕابگرە (ئەی موحەممەد ﷺ) بە خۆڕاگرتنێکی چاك وجوان

70:6 بەڕاستی ئەو بێ بڕوایانە ئەو ڕۆژە بە دوور دەبینن

70:7 ئێمەیش زۆر بە نزیكی دەبینین

70:8 ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەك مسی تواوە (یان خڵتەی زەیتی) لێ دێت

70:9 کێوەکانیش وەك خوری شیکراوەیان لێ دێت

70:10 وە ھیچ کەسێك ناپرسێتەوە لە ھیچ کەسێکی خۆشەویستی خۆی