محمد صالح بامۆکی — 567
69:9 (ھەر بەو ڕەنگە) فیرعەون وگەلانی پێش ئەو لەگەڵ (دانیشتووانی دێھاتە) سەرە وژێربووەکان ھاتن بە گوناھو خراپەوە
69:10 وە بێ فەرمانیی پێغەمبەری پەروەردگاریان کرد ئەوسا گرتنی بە گرتنێکی زۆر سەخت
69:11 بەڕاستی ئێمە کاتێك کە ئاو(ی تۆفان) سەرکەوت (باپیرەکانی) ئێوەمان ھەڵگرت لە کەشتیدا ئەی بێ بڕوایانی مەککە
69:12 تا ئەم کردەوەیە بکەینە بیرھێنەرەوە بۆ ئێوە وە تا لە گوێی بگرێت گوێگرێکی تێگەیشتوو
69:13 ئەمجا کاتێك فوو کرا بە کەڕەنادا بە تاقە فوو کردنێك
69:14 وە زەوی وشاخەکان ھەڵگیران بە جارێك دران بەیەکدا (وتەخت کران)
69:15 ئەو ڕۆژە ڕووداوی گەورە ڕوودەدات
69:16 وە ئاسمان لەت دەبێت وە ئەو لەو ڕۆژەدا سست و (بێ کەڵکە)
69:17 وە فریشتەکان لە کەناری ئاسماندان وە لەو ڕۆژەدا ھەشت (فریشتەی بەھێز) عەرشی پەروەردگارت بەبان سەریانەوە ھەڵ دەگرن
69:18 لەو ڕۆژەدا (لە بەردەمی خوادا) ھەمووتان نیشان دەدرێن ھیچ (کردەوەیەکی) پەنھانیتان بە نھێنی نامێنێتەوە
69:19 ئەوسا ئەو کەسەی کە نامەی (کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی دەڵێ: ھا نامەکەم بگرن وبیخوێننەوە
69:20 بێگومان من خۆم دەمزانی کە تووشی ئەم لێپرسینەوەیە دەبم
69:21 ئەو کەسە لە ژیانێکی پەسەندا دەبێت
69:22 لە بەھەشتێکی بەرزدا
69:23 کە میوەی نزیکە دەستە
69:24 (پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە، نۆشتان بێت بەھۆی ئەو چاکانەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کردووتانە
69:25 بەڵام ئەو کەسەی کە نامە درایە دەستی چەپی دەڵێت: خۆزگە ھەر نامەم نەدرایەتێ
69:26 وە نەم زانیایە چیە (سەرئەنجامی) لێپرسینەوەم
69:27 خۆزگە مردنەکەم یەکجاری بووایە
69:28 سامانەکەم ھیچ قازانجێکی پێ نەگەیاندم
69:29 لەدەستم چوو دەسەڵاتەکەم
69:30 (ئەمجا بە چاودێرانی دۆزەخ دەووترێت) بیگرن زنجیر بکەنە دەست وگەردنی
69:31 لە پاشان بیبەن بۆ دۆزەخ (بیسوتێنن لە دۆزەخدا)
69:32 ئەمجا بە زنجیرێکی حەفتا گەزیی بیبەستنەوە
69:33 (چونکە ) بێگومان ئەو بڕوای بە خوای گەورە نەدەکرد
69:34 وە ھانی کەسی نەدەدا بۆ خۆراك دان بە ھەژاران
69:35 ئەمڕۆ ئەویش لێرە نە دڵسۆزێکی ھەیە (یارمەتی بدات)