>

محمد صالح بامۆکی — 566

68:43 چاویان شۆڕ وڕیسوایی دایان دەگرێت، بەڕاستی جاران کە بانگ دەکران بۆ سوژدە و(نەیان دەبرد) کە ساغیش بوون

68:44 وازم لێ بھێنە بۆ ئەوانەی کە ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن بەرە بەرە کێشیان دەکەم بە ڕەنگێك کە پێ نەزانن

68:45 وە مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من تۆکمە وبەھێزە (لە بەرانبەر پیلانی ئەواندا)

68:46 ئاخۆ تۆ لە بێ بڕوایان داوای کرێی (کۆششی پێغەمبەرێتی) یان لێ دەکەیت، ئەوانیش لە بژاردنی قەرزداری گران بارن

68:47 یان ڕووپەڕەی غەیبیان لەلایە وە ئەوان لەبەری دەنووسنەوە

68:48 (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتا بگرە وچاوەڕوانی فەرمانی پەروەردگارت بکە، وەك ھاوڕێی نەھەنگەکە مەبە (کە یونس پێغەمبەرە علیە السلام) کاتێك کە بانگی (خودای) کرد، ئەو تووڕە بوو (لە بێ بڕوایی گەلەکەی)

68:49 ئەگەر میھرەبانیەك لەلایەن پەروەردگاریەوە فریای نەکەوتایە فڕێ دەدرایە دەشتێکی ڕووتەن وە ئەو بەدناو دەبوو

68:50 ئەمجا پەروەردگاری ھەڵی بژاردەوە وە کردی (بە یەکێك) لە چاکەکاران

68:51 بەڕاستی نزیك بوو بێ بڕواکان ھەڵت خلیسکێنن بەچاوی (پیس) یان، لە کاتێکدا کە قورئان دەبیستن وە دەیانووت: بەڕاستی ئەم (پێغەمبەرە) شێتە

68:52 لە کاتێکدا کە ئەم قورئانە ھەر ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

69:1 ھاتنی ڕۆژی دوایی (ھەق وڕاستە)

69:2 جا چی بێت ئەو ڕۆژە (ھەق وڕاستە)

69:3 تۆ چووزانیت ئەو ڕۆژە چیە

69:4 گەلی سەمود وعاد ئەو ڕۆژەیان بەدرۆ زانی (کە دڵەکان دادەخورپێنێ)

69:5 ئەمجا (گەلی) سەمود لە ناوبران بە نەعرەتەیەکی زۆر گەورە

69:6 وە (گەلی) عادیش لەناوبران بە بایەکی سەختی ساردی بەتینی بەگرمە

69:7 (خوا) زاڵی کرد بە سەریاندا حەوت شەو وھەشت ڕۆژ بەبێ ووچان (لەناوی بردن) ئەو گەلەت دەبینی لەو ماوەیەدا بێ گیان کەوتبوون وەك قەدی داری خورمای گەندەڵ (ناوڕزاویان لێهاتبوو)

69:8 ئایا کەس دەبینیت لەوان کە مابێتەوە؟