>

محمد صالح بامۆکی — 555

63:5 کاتێك پێیان بووترێت وەرن بۆ لای پێغەمبەری خوا تا داوای لێخۆشبوونتان بۆ بکات (سەرپێچی دەکەن) سەریان با دەدەن وە دەیان بینیت ڕوو وەرئەگێڕن لەکاتێکدا کە ئەوان خۆیان بەگەورە دەزانن

63:6 بۆ ئەوان یەکسانە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان داوای لێخۆشبوونیان بۆ نەکەیت ھەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت، بەڕاستی خوا ڕێنموونی گەلی لەڕێ لادەران ناکات

63:7 ئەوان ئەو کەسانەن کە دەڵێن: (ھیچ) مەبەخشن بە ئەوانەی کە لەگەڵ پێغەمبەردان تا بڵاوەی لێ بکەن ( و ئەم دینە بفەوتێت) لە کاتێکدا ھەرچی گەنجینەکانی ئاسمانەکان وزەویی ھەیە ھەمووی ھی خوایە، بەڵام دوو ڕووەکان نازانن

63:8 (دووڕوەکان) دەڵێن سوێندبێت ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە، بێگومان دەسەڵاتدار وبەڕێزەکان (مەبەست پێی خۆیان بوو) لات وبێ ڕێزەکان لە مەدینە دەردەکەن (مەبەست پێی بڕواداران بوو) (خوای گەورەش بەرپەرچیان دەداتەوە ودەفەرموێت): ڕێز وگەورەیی تەنھا بۆ خوا وبۆ پێغەمبەری خوا وباوەڕدارانە بەڵام دووڕووان نازانن

63:9 ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ماڵ ومناڵانتان بێ ئاگاتان نەکەن لەیادی خوا، ھەر کەسێك وابکات ئا ئەوانە خۆیان خەسارۆمەندن

63:10 ببەخشن لەوەی ڕزق و ڕۆزیمان داوون، پێش ئەوەی مردن یەخە بە یەکێکتان بگرێت ئەوسا بڵێت: خوایە خۆزگە مردنی منت دوابخستایە بۆ ماوەیەکی نزیك جا ماڵم ببەخشیایە وە لە چاکەکاران بوومایە

63:11 ھەرگیز خوا ھیچ کەسێك دوا ناخات (لەمردن) کاتێك کەوەختی (مردنی) ھات وەخوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن