محمد صالح بامۆکی — 535
56:17 تازە لاوی ھەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن
56:18 بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان
56:19 نەسەریان پێی دەێشێت ونەسەرخۆش ئەبن پێی
56:20 میوەھاتیش کەخۆیان ھەڵی بژێرن
56:21 وە گۆشتی ھەر باڵندەیەك کەحەزی لێ بکەن
56:22 وەحۆریانی چاو گەش وچاو بەڵەك
56:23 وەك مرواری ناو سەدەف وان
56:24 (ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا
56:25 نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن
56:26 جگە لەووتەی سڵاو وسەلام کردن (لەیەکتری)
56:27 وە یارانی لای ڕاست کام یارانی لای ڕاست
56:28 لەژێر سێبەری دارتاوگی بێ دڕکدان
56:29 وداری مۆزی ھۆنراو بەھێشووە مۆز
56:30 و سێبەری بەردەوام
56:31 وەئاوی تاڤگەیی وئاوی ڕەوان
56:32 وەمیوەھاتی زۆر
56:33 کە ھەرگیز تەواو نابێ وقەدەغەش ناکرێ
56:34 ھەروەھا ڕاخەری بەرز وبڵندی تێدایە
56:35 ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان
56:36 وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ)
56:37 ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھاوتەمەنیانن
56:38 (ئەمانە ھەموو ) بۆ یارانی لای ڕاستن
56:39 کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
56:40 کۆمەڵێکی زۆریش لەپاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
56:41 وە ھاوڕێیانی لای چەپ کام ھاوڕێیانی لای چەپ؟
56:42 لەناو گڕی دۆزەخ وئاوی لەکوڵدان
56:43 وە لە سێبەری چڕە دووکەڵی ڕەشدان
56:44 نە فێنکە و نە کەڵکیشی ھەیە
56:45 چونکە بەڕاستی ئەمانە پێشتر خۆشـگوزەران بوون
56:46 وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا)
56:47 وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە
56:48 یاخود باوو باپیرانمان (زیندوو ئەکرێنەوە)
56:49 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان
56:50 کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو