>

محمد صالح بامۆکی — 531

54:50 وە فەرمانی ئێمە تەنھا یەكجارە وەك چاو تروکاندنێك (وایە لەخێراییدا)

54:51 سوێند بەخوا بێگومان زۆر لە کەسانی بێ باوەڕی وەك ئێوەمان لەناو بردووە جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

54:52 وە ھەر چیەکیان کردووە لە نامەی کردەوەکانیاندایە

54:53 وە وورد ودرشتی(کردەوەکانیان) ھەموو نوسراوە

54:54 بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان وان لە باخات وڕووبارەکانی (بەھەشتدا)

54:55 لە جێگایەکی خۆش وپەسەندان لای پاشایەکی بەدەسەڵاتی بە توانان

55:1 خوای بەخشندە ( ئەو خوایەیە )

55:2 کە قورئانی فێری(موحەممەد ﷺ وئادەمیزاد کرد، بەئاسانکردنی خوێندنەوە و لەبەرکردن وتێگەیشتنی مانا وواتاکانی)

55:3 ئادەمی دروست کرد

55:4 وە فێری گفتوگۆی کرد

55:5 ڕۆژ ومانگ بە حسابێکی زۆر وورد دێن ودەچن

55:6 ئەستێرە وگژوگیا ودرەخت (بۆ خوا) سوژدە دەبەن

55:7 وە ئاسمانی بڵند وبەرزکردووەتەوە وە تەرازوی(عەدالەتی) داناوە

55:8 (وە فەرمانی داوە) کە ھەرگیز زیادەڕۆی لەتەرازودا نەکەن

55:9 وەکێشانەتان ڕێك بکێشن لە تەرازودا کەم وکووڕی مەکەن (سووك مەیکێشن)

55:10 وە زەوی بۆ خەڵکی ڕاخستووە

55:11 تێدایە میوەھات ودارخورمای خاوەن پۆرك

55:12 وە دانەوێڵەی خاوەن کاو پەل وپۆدار وڕەیحانە

55:13 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

55:14 ئادەمیی دروست کرد لەقوڕێکی ووشکەوە بووی وەك سواڵەت

55:15 وە جنۆکەی دروست کرد لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ

55:16 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

55:17 (خوا) پەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژھەڵات وپەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژ ئاوایە

55:18 جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟