>

محمد صالح بامۆکی — 530

54:28 وە ھەواڵیان پێ بدە کەئاوەکە لەنێوانی (حوشترەکە وئەواندا) بەشكراوە ھەریەکەیان لە نۆرە ئاوی خۆیدا حازربێت

54:29 (گەلەکەی لەم کارە بێزار بوون) جا بانگی ھاوڕێ (خراپە)کەیان کرد (قوداری کوڕی سالیف) ئەویش دەستی دایە شمشێر و(حوشترەکەی) سەر بڕی

54:30 دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟

54:31 بێگومان ئێمە دەنگێکی گەورەی ترسناکمان بۆ ناردن، ھەموو (مردن وتەفروتونا بوون) بەوێنەی پووشی ژێر پێی ئاژەڵ

54:32 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

54:33 گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکەیان

54:34 بە ڕاستی ئێمەش ناردمانە سەریان بایەکی بەھێز بەوردە زیخەوە (ولەناوی بردن) جگە لە کەسوکاری لوط نەبێت لە بەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن

54:35 بە بەزەیی وڕەحمەتی خۆمان ھەر بەو شێوە پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە

54:36 بە ڕاستی (لوط) گەلەکەی ترساند لەتۆڵەی سەختی ئێمە، بەڵام ئەوان گومانیان ھەبوو لەو ترساندنە وبڕوایان پێی نەبوو

54:37 سوێند بەخوا بێگومان (گەلی لوط) داوای میوانەکانیان لێـکرد، جا ئێمەش چاویانمان کوێر کرد، دە بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم

54:38 سوێند بەخوا بێگومان ھێرشی بردە سەریان لەبەرەبەیاندا سزایەکی بەردەوام

54:39 دەی بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم

54:40 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟

54:41 بێگومان ترسێنەران (مووسا وھاروون) ھاتن بۆ سەر فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی

54:42 باوەڕیان بە ھەر ھەموو نیشانەکانی ئێمە نەکرد وبەدرۆیان زانی، جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن بەتۆڵەسەندنی کەسێکی زاڵ وبەتوانا

54:43 ئایا کافرەکانی ئێوە (ئەی خەڵکی مەککە) باشترن لەم گەلانەی (کەباسکران) یان ئێوە ( ئەمان نامەتان) ھەیە لە کتێبە ئاسمانیەکاندا (ودڵنیان کە سزانادرێن)

54:44 یان دەڵێن ئێمە کۆمەڵێکی سەرکەوتووین ونابەزین

54:45 بێگومان کۆمەڵەکەیان دەشکێنرێت وھەڵدێن

54:46 بەڵکو بەڵێنیان ڕۆژی دواییە وە (سزای) ئەو ڕۆژە زۆر سەختر وتاڵترە

54:47 بەڕاستی تاوانبارەکان لەگومڕایی وشێتیدان

54:48 ئەو ڕۆژەی کە لە ئاگری دۆزەخدا بەسەر ڕوخساریاندا ڕادەکێشرێن (پێیان دەڵێن) بچەژن ئازاری دۆزەخ

54:49 بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە دروست کردووە