>

محمد صالح بامۆکی — 526

53:1 سوێند بە ئەستێرە کاتێك ئاوا دەبێت

53:2 ھاوڕێکەتان (موحەممەد ﷺ) گومڕا نەبووە وە لە ڕاستی لای نەداوە

53:3 وە لە ھەوا وھەوسەوە قسە ناکات (کە قورئان دەخوێنێت)

53:4 ھەرچی دەیڵێت (قورئانەو) نیگا دەکرێت بۆی

53:5 (جوبرەیلی) زۆر بەتوانا فێری کردووە

53:6 خاوەنی بیرو ھۆشی بەھێزە، جا لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی ڕاوەستاوە

53:7 کە بە ئاسۆی ھەرە بەرزی ئاسمانەوە بوو

53:8 پاشان نزیك بوویەوە (لە موحەممەد ﷺ) و ئەمجا ھاتە خوارەوە

53:9 تا بە ئەندازەی دوو کەوان یان کەمتری(ماوە بوو لەگەڵ موحەممەددا ﷺ)

53:10 ئەمجا (خوا) نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەك بوو

53:11 ئەوەی (موحەممەد ﷺ) بەچاوی سەر بینی دڵی (بڕوای پێ کرد و) بە درۆی نەزانی

53:12 جا ئایا (بێ باوەڕان) ئێوە دەمەقاڵێی لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەوەی کە بە چاوی خۆی دەی بینێت

53:13 سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تر جوبرەئیلی بینیوە

53:14 لای درەختی(سیدرەتولمونتـەھا)

53:15 کە لای ئەوەوەیە بەھەشتی نیشتەجێ بوون

53:16 ئەو کاتەی (پێغەمَبەرﷺ) ئەو شتە گرنگ وسەر سوڕھێنەرەی بینی کە سیدرەی داپۆشی چۆن داپۆشینێك

53:17 چاوی ئەو (موحەممەد ﷺ) بەملاولادا نەیـدەڕوانی (لە مەبەست تێ نەدەپەڕی)

53:18 سوێند بەخوا بێگومان بینی گەورەترین بەڵگە ونیشانەی پەروەردگاری

53:19 دەی پێم بڵێن ئایا لات و عوززا (کە دووبتن)

53:20 وە بتی سێهەم کە مەناتە (ئایا ھیچیان پێ دەکرێت)

53:21 ئایا ڕاستە ئێوە کوڕان بۆ خۆتان وکچان بۆ خودا بەڕەوا وچاك دەزانن؟

53:22 ئەگەر وابێت دابەشکردنێکی نادروست دەبێ

53:23 ئەم بتانە ھەر ناوانێکی ڕوتن کە ئێوە و باو وباپیرانتان لێتان ناون (بەبێ ناوەڕۆك) خوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر پەرستراوی ئەوان نەناردووەتە خوارەوە، تەنھا شوێنی گومان وئەو شتە دەکەون کە نەفسی خۆیان حەزی لێیەتی، لە کاتێکدا کە بەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھیدایەتیان بۆ ھاتووە

53:24 ئایا مرۆڤ ئارەزووی ھەرچی کرد بۆی دێتە دی (نەخێر)

53:25 چونکە ھەر خوایە خاوەنی دونیا ودواڕۆژە

53:26 وە چەندەھا فریشتە کە لە ئاسمانەکاندا ھەن تکا وشەفاعەتیان ھیچ سوودی نیە، مەگەر دوای ئەوەی کە خوا مۆڵەت بدات بۆ ھەرکەسێك کە خۆی بیەوێت وڕازی بێت پێی