>

محمد صالح بامۆکی — 524

52:15 ئایا ئەم ئاگرە جادوە یان ئێوە نابینن

52:16 بچنە ناویەوە ئەمجا ئارام بگرن یا نەیگرن یەکسانە بۆتان، بێگومان ھەر تۆڵەی ئەو کردەوانەی دەتانکرد لێتان دەسەنرێتەوە

52:17 بە ڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە ناو باخات ونیعمەتەکانی بەھەشتدان

52:18 چێژ ئەبەن لەو شتانەی پەروەردگاریان پێی بەخشیوون وە پەروەردگاریان پاراستوونی لەسزای دۆزەخ

52:19 (پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت بەھۆی ئەوچاکانەی لەدونیادا دەتانکرد

52:20 پاڵیان داوەتەوە لەسەر کورسی وقەنەفەی ڕیزکراو وە حۆریانی چاو گەش وچاو گەورەمان کردە ھاوسەریان

52:21 وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وە نەوەکانیشیان دوایان کەوتوون بەئیمانەوە، نەوەکانیان دەگەیەنین پێیان (لەپلەی بەھەشتدا) وە ھیچ لە کردەوەی(باوکە)کانیان کەم ناکەینەوە، ھەرکەسە بارمتەی کردەوەکانی خۆیەتی

52:22 وە بەردەوام ھەموو جۆرە میوە وگۆشتێکیان پێ دەدەن لەوەی ئارەزووی دەکەن

52:23 لەو (بەھەشتە)دا پەرداخی شەراب لە یەکتری وەردەگرن نە قسەی پڕو پووچی تێدایە ونەگوناە کردن

52:24 دەگەڕێن بەسەریاندا کوڕانی نەوجەوانی ئێسك سووکی خۆیان وخزمەتیان دەکەن، وەك مرواری ناو سەدەفن (لە جوانی وپاکیدا)

52:25 بەھەشتیەکان ڕوو دەکەنە یەکتری وپرسیار لە یەکتری دەکەن

52:26 ئەڵێن: بەڕاستی ئێمە پێشتر لەناو کەس وکارماندا دەترساین (لەسزای دۆزەخ)

52:27 ئەوەتە خوا منەتی نا بەسەرماندا وە لەسزای دۆزەخ پاراستینی

52:28 بەڕاستی ئێمە لەمەو پێش خوامان دەپەرست وھاوارمان لێدەكرد، بەڕاستی ئەو چاکەکارێکی میھرەبانە

52:29 جا (ئەی موحەممەد ﷺ) یادیان خەرەوە چونکە تۆ بەھۆی نیعمەتەکانی پەروەردگارتەوە نەفاڵچیت ونەشێتیت

52:30 نا بەڵکو دەڵێن (موحەممەد ﷺ) شاعیرە چاوەڕوانی مردنی دەکەین

52:31 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: چاوەڕوان بن بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم