محمد صالح بامۆکی — 523
51:52 ھەر بەم شێوەیە ھیچ پێغەمبەرێك نەھاتووە بۆ لای ئوممەتانی پێش ئەمان مەگەر ووتوویانە(بەو پێغەمبەرە) جادوگەرە یان شێتە
51:53 ئایا(ئەمان وئەوان) ڕاسپاردەیان بۆیەکتری کردووە؟ (نەخێر) بەڵکو ئەمان گەلێکی سەرکەش ویاخین
51:54 تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە چونکە تۆ لۆمەکراو نیت
51:55 وە ئامۆژگاریان بکەو بیریان بخەرەوە چونکە بەڕاستی ئامۆژگاری (ئەگەر سوودی بۆ بێ بڕوایان نەبێت) سوود ئەگەیەنێت بەبڕواداران
51:56 وە من جنۆکە وئادەمیزادم تەنھا بۆ ئەوە دروست کردووە کەبەندایەتی من بکەن
51:57 من ھیچ ڕۆزییەکم ناوێ لێیان، ناشمەوێت خواردنم بدەنێ
51:58 بەڕاستی تەنھا خوا خۆی ڕۆزی دەرە کە خاوەن دەسەڵاتی زۆر بەھێزە
51:59 ئەمجا بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووە، سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ وھاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە دەی با ئیتر پەلە نەکەن (لە داواکردنی سزا)
51:60 سا ھاوار بۆ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەو ڕۆژەی کە ھەڕەشەیان پێ لێکراوە
52:1 سوێند بە کێوی طور (بەو کێوەی موسا لەسەری قسەی لەگەڵ خوای گەورە کرد)
52:2 وە بەکتێبی نووسراو (مەبەست پێی قورئانە)
52:3 لەچەند پەڕەیەکی بڵاوکراوە (قورئان نووسراوەتەوە لەچەند پەڕەیەکدا)
52:4 وە سوێند بەو خانەی ئاوەدانە (بیت المعمور: جێگایەکە لە ئاسمان، فریشتەکان ھەمیشە بەدەوریدا دێن ودەچن، بەوانەوە ئاوەدانە)
52:5 وە سوێند بەبانی بڵندکراو (ئاسمانی دونیا)
52:6 وە سوێند بەدەریای پڕ کراو (لە ئاو یان ئاگری داگیرساو)
52:7 بێگومان سزای پەروەردگارت(بۆ بێ بڕوایان) دەبێت
52:8 ھیچ بەرگری کەری نیە
52:9 ڕۆژێکك کەئاسمان زۆر توند دەکەوێتە جوڵە وھاتوچۆ
52:10 وە چیاکان (لەجێی خۆیان) دەجووڵێن وتوند دەڕۆن
52:11 کەواتە لەو ڕۆژەدا ھاوار بۆ بێ باوەڕان
52:12 ئەوانەی کە لەکاری ناڕەوادا ڕۆدەچن وھەمیشە گاڵتە وگەپ دەکەن
52:13 ڕۆژێ پاڵیان پێوە دەنرێت بەرەو ئاگری دۆزەخ چۆن پاڵ پێوەنانێك
52:14 (پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو ئاگرەیە کەئێوە بە درۆتان دەزانی