محمد صالح بامۆکی — 520
50:36 وەپێش ئەمان گەل وچینی زۆرمان لەناوبرد کەئەوان لەمانیش بەھێزتر بوون، خۆ شاران و ووڵاتانیان پشکنیوە وگەڕاوون، ئایا ھیچ پەنا گایەك ھەبوو(بۆیان لەمردن)
50:37 بێگومان لەم (باسەدا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێك خاوەن دڵێکی (زیندوو بێت یان ژیربێ) یاگوێ بگرێ (بۆ قورئان) وبیریشی لەلای بێت
50:38 سوێند بەخوا بێگومان دروستمان کردووە ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لە نێوانیاندایە، لە شەش ڕۆژدا وە ھیچ ماندوو بوونێکمان تووش نەبوو
50:39 کەواتە (ئەی موحـەممەد ﷺ) خۆگـربـە بـەرامبـەر ئـەو (قسە نابەجێیانەی) کەدەیڵێن، بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی
50:40 وە لەبەشێك لەشەودا ستایشی پەروەردگارت بکە وە لەپاش نوێژەکانیش
50:41 وە گوێ بگرە لەڕۆژێکدا جاڕ دەرێك لەشوێنێکی نزیکەوە بانگ دەکات
50:42 ڕۆژێك کە نەعرەتەیەك (دەنگێکی گەورەی ترسناك) بەڕاستیی دەبیستن ئەو ڕۆژە ڕۆژی ھاتنەدەرەوەیە (لەگۆرەکان)
50:43 بێگومان ھەر ئێمەین دەژێنین ودەشمرێنین، گەڕانەوەش ھەر بۆلای ئێمەیە
50:44 ڕۆژێك دێت زەوی لەئاست ئەوانەی (مردوون) قڵیش دەبات بەپەلە (دێنە دەرەوە) ئەو کۆکردنەوە بەلای ئێمەوە ئاسانە
50:45 بێگومان ئێمە ئاگادارین بەوەی کەدەیڵێن تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە کەوایە تۆ بەم قورئانە ئامۆژگاری ئەو کەسە بکە کە لەھەڕەشەی من دەترسێ
51:1 سوێند بەو بایانەی کە زۆر شت پرژو بڵاودەکەنەوە بە بڵاوکردنەوە
51:2 ئەمجا سوێند بەو ھەورانەی کە ھەڵگری بارانن
51:3 ئەمجا سوێند بەو کەشتیانەی کە بەئاسانی دەگەڕێن (لە ناو دەریادا)
51:4 ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کار دابەشکەرن
51:5 بێگومان ھەر بەڵێنێك کە پێتان دەدرێ ڕاستە
51:6 وە بەڕاستی (ڕۆژی) پاداشت وتۆڵە ڕوودەدات