محمد صالح بامۆکی — 516
49:5 خۆ ئەگەر چاوەڕوانیان بکردایە تادەڕۆشتیتە دەرەوە بۆ لایان، ئەوە چاکتر بوو بۆیان وەخوا لێبوردە ومیھرەبانە
49:6 ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر گوناھکارێ ھەواڵێکی گرنگی ھێنا بۆتان ئەوە لێی بکۆڵنەوە (تاڕوون ببێتەوە) نەوەك زیان بگەیەنن بەخەڵکێك بەنەزانین ئەوسا پەشیمان بن لەوکارەی کەکردووتانە
49:7 زۆر چاك بزانن کە بێگومان پێغەمبەری خوا لە ناوتاندایە ئەگەر بەگوێی ئێوەی بکردایە لەزۆرێك لەکارەکاندا تووشی ناڕەحەتی دەبوون، بەڵام خوا ئیمانی لاتان خۆشەویست کردووە وە لەدڵتاندا (شیرین و) ڕازاوەی کردووە وە بێزراوو ناشرینی کردووە لەلاتان بێ باوەڕیی وتاوان وسەرپێچی فەرمانی خوا، ھەر ئەوانەن شارەزاو لەسەر ڕێبازی ڕاستن
49:8 (ئەوە) بەخشش ونیعمەتێکە لەلایەن خواوە خواش زانا ودانایە
49:9 ئەگەر دوو کۆمەڵ لەئیمانداران دژ بەیەکتر جەنگیان کرد ئەوە لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، ئەمجا ئەگەر کۆمەڵێکیان دەست درێژی وسەرکەشی کرد بۆ سەر کۆمەڵێکی تریان، ئەوە ئێوە (ئەی موسوڵمانان) دژی ئەوەیان بجەنگن دەست درێژی دەکات تا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا (ملکەچی فەرمانی خوا دەبێت) ئەمجا ئەگەر گەڕایەوە ئەوسا لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، بەدادگەرانە وڕاست ودادپەروەر بن (لەنێوانیاندا) بێگومان خوا دادپەروەرانی خۆش دەوێت
49:10 بێگومان تەنھا باوەڕداران برای یەکترن کەواتە لەنێوان دوو براتاندا (ئاژاوە ھەبوو) ئاشتەوایی بکەن و لەخوا بترسن تاڕەحمتان پێبكات
49:11 ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە باھیچ کۆمەڵە پیاوێك گاڵتە نەکەن بەکۆمەڵێکی تریان، ڕەنگە گاڵتە پێ کراوەکان لە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوا) وە ژنانێك گاڵتە نەکەن بەژنانێکی تر، ڕەنگە ئافرەتە گاڵتە پێکراوەکان لە ئافرەتە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوای گەورە) تانە وتەشەر لەیەکتری مەدەن (لەنێو خۆتاندا) ناوو ناتۆرە لەیەکتری مەنێن، ئای چەند خراپە ناو بردنێ کە گوناھە (بە موسڵمان بڵێیت کافر، یان داوێن پیس) پاش باوەڕ ھێنان جـا ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوە ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن