>

محمد صالح بامۆکی — 506

46:29 وە (بیریان خەرەوە) کاتێك چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لات تا گوێ لەقورئان بگرن جا کاتێك ئامادەی گوێ گرتن لە قورئان بوون ووتیان (بەیەکتری) بێ دەنگ بن (و گوێ بگرن) جا کە (قورئان خوێندنەکە) تەواو بوو ھەموویان گەڕانەوە بۆلای قەوم وھۆزەکەیان بەترسێنەر

46:30 ووتیان ئەی ھۆز وقەومەکەمان بەڕاستی ئیمە گوێ بیستی کتێبێك بووین کە لەپاش موسا نێردراوەتە خوارەوە پەڕاوەکانی پێش خۆی بەڕاست دادەنێت (خەڵك) ڕێنموونی دەکات بۆ ھەق وڕێبازی ڕاستی

46:31 ئەی قەومەکەمان وەڵامی بانگخوازی خوا (موحەممەدﷺ)بدەنەوە وباوەڕی پێ بهێنن (خوا) لە تاوانەکانتان خۆش دەبێت ودەیسڕێتەوە وە لەسزای سەخت دەتان پارێزێت

46:32 ھەرکەسیش وەڵامی بانگخوازی خوا (کە موحەممەدە ﷺ) نەداتەوە، ئەو بەھیچ جۆرێك ناتوانێ لە زەویدا لە دەست خوا دەرچێ وخۆی قوتار کات وە جگە لەخوا یارمەتیدەر وپشتیوانێکی نیە، ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

46:33 ئایا ئەوانە نەیان زانیوە بەڕاستی ئەو خوایەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە وە لەدروستکردنیاندا ناتوانا ودەستە پاچە نەبووە، وە بەتوانایە مردووانیش زیندوو بکاتەوە، بەڵێ بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

46:34 وە ڕۆژێك بێ باوەڕان بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەڵێن) ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ دەڵێن: بەڵێ سوێند بەپەروەردگارمان ڕاستە، (خوا) دەفەرموێت: دەی ئەو سزایە بچەژن چونکە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد

46:35 کەواتە خۆگربە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەکو پێغەمبەرانی خۆڕاگری بەھێز دانیان بەخۆداگرت وە پەلە مەکە بۆ (سزادان)یان ئەو ڕۆژەی کە (سزای) بەڵێن پێدراویان دەبینن وا دەزانن تەنھا ساتێك لەرۆژ لە دونیادا ماونەتەوە، (ئەم قورئانە) ئاگادارییە، جا ئایا کەس لەناو دەچێت جگە لە گەلی لەسنوور دەرچوو نەبێت