>

محمد صالح بامۆکی — 502

45:33 وە دەردەكەوێت بۆیان ئەو خراپانەی كە كردویانە وە دەوریان دەدا تۆڵەی ئەوەی گاڵتەیان پێدەكرد

45:34 پێیان دەووترێت ئەمڕۆ لەبیرتان دەکەین ھەر چۆنێك ئێوە ئەم ڕۆژەتان لەبیر چوو بوو وە جێگای مانەوەی ئێوە دۆزەخە وھیچ یارمەتیدەرێکتان نیە

45:35 ئەمە لەبەر ئەوەیە بێگومان ئێوە بەڵگەکانی خواتان بەگاڵتە دانا بوو وە ژیانی دونیا فریوی دان، جا ئەمڕۆ لەو دۆزەخەدا دەرناھێنرێن وەڕێگە نادرێن داوای لێبوردنیش بکەن

45:36 جا ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوای پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری جیھانیانە

45:37 وە دەسەڵات وگەورەی تەنھا بۆ ئەوە لەھەموو ئاسمانەکان وزەویدا وە ھەر ئەو زاڵ وباڵادەست ودانا وکار سازە

46:1 بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

46:2 ئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای زاڵ وباڵادەست وکاربەجێوە

46:3 ئاسمانەکان وزەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە دروستمان نەکردووە مەگەر بە ھەق وڕاستی و بۆ کاتێکی دیاری کراو نەبێت، کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەوەی کە پێی ترسێنرابوون ڕوو وەردەگێڕن

46:4 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خوا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە(دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

46:5 کێ گومڕاترە لەو کەسەی کە ھاوار لەغەیری خوا بکات کە وەڵامی ناداتەوە تا ڕۆژی دوایی وە ئەو (ھاوار لێکراو)انە لە ھاواری ئەوان بێئاگان