>

محمد صالح بامۆکی — 500

45:14 بڵێ بەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە چاو پۆشی بکەن لەو کەسانەی ھیوایان بە پاداشت وسزای خوا نیە، بۆ ئەوەی پاداشتی خەڵکانێك بداتەوە بەگوێرەی ئەوەی کردوویانە

45:15 ھەرکەسێك چاکەی کرد ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی وە ھەرکەسێکیش خراپەی کرد ئەوە (زیانەکەی) ھەر بۆ خۆیەتی لەپاشان بۆلای پەروەردگارتان دەگەرێنرێنەوە

45:16 سوێند بەخوا بێگومان بە نەوەی ئیسرائیلمان بەخشی پەیام وحوکمڕانی وپێغەمبەرایەتی وە ڕۆزیمان پێـدان لە شتە حەڵاڵ وپاکەکان وە ڕێزماندان بەسەر جیھانیاندا

45:17 وە بەڵگە ڕوونەكانمان پێدان لە بارەی شەریعەتەوە، جا جیاواز نەبوون لە نێو خۆیاندا دوای ئەوە نەبێت زانستیان بۆهات، لەبەر دوژمنایەتی وحەسادەتی نێوان خۆیان، بێگومان پەروەردگارت لە ڕۆژی هەستانەوەدا لە نیاونیاندا دادوەری دەكات لەو شتانەی جیاوازیان تێدا دەكرد

45:18 لە پاشان تۆمان خستەسەر شەریعەتێك لە بارەی ئاینەوە تۆش شوێنی بكەوە وە شوێن هەواو ئارەزووی ئەوانە مەكەوە كە نازانن

45:19 بێگومان ئەوانە لەلایەن خواوە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنن وە بەڕاستی ستەمکاران ھەندێکیان دۆست وپیشتیوانی ھەندێکیانن وەخوا دۆست وپشتیوانی پارێزکاران ولەخواترسانە

45:20 ئەم قورئانە بیناییە وھۆی چاوڕشنیە بۆ مەردومان وە ڕێنمونی ومیھرەبانیە بۆ گەلێك کەباوەڕی پتەویان ھەیە

45:21 ئایا ئەوانەی کە خراپەکانیان کردووە وا گومان دەبەن ئێمە ئەوانە وەکو کەسانێك دادەنێین کەبڕوایان ھێناوە وچاکەکانیان کردووە وەکو یەك بێت ژیانیان ومردنیان، ئای چەند خراپ دادوەری دەکەن

45:22 وەخوا ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی دروستکردووە بۆ ئەوەی ھەموو کەسێك پاداشت بدرێتەوە بەگوێرەی ئەو کار وکردەوانەی کە کردوویەتی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێناکرێت