محمد صالح بامۆکی — 498
44:40 بێگومان ڕۆژی جیاکردنەوەی(ھەق و بەتاڵ) کاتی دیاریکراوی ھەموویانە
44:41 ڕۆژێکە ھیچ دۆستێک ناتوانێت کەمترین سوود بگەیەنێت بە دۆستی خۆی وە یارمەتیش نادرێن
44:42 مەگەر کەسێك خوا ڕەحمی پێ بکات بەڕاستی تەنھا خوا زاڵ وباڵادەست ومیھرەبانە
44:43 بێگومان درەختی ژەقنەموت
44:44 خۆراکی کەسانی تاوانبارە (کافرە)
44:45 وەکو خڵتەی ڕۆن زەیتوون لەناو سکەکاندا دەکوڵێت
44:46 ھەر وەکو کوڵانی ئاوی زۆر گەرم
44:47 (ئەو کافرە) بیگرن وبەتوندی رایکێشن تا (دەیبەنە) ناوەڕاستی دۆزەخ
44:48 پاشان بیڕژن بەسەر سەریدا ھەندێك لە ئاگر و ئاوی زۆر گەرم
44:49 (پێی دەوترێت) بیچێژە (بەگاڵتە پێکردنێکەوە پێی دەوترێت)چونکە بەڕاستی تۆ بە دەسەڵات وبەڕێز بوویت ( لەدونیادا)
44:50 بێگومان ئەمە ئەو سزایەیە کەئێوە گومانتان لێی ھەبوو
44:51 بەڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە شوێنێکی بێوەیی وئارامدان
44:52 لەناو باخات ونزیك کانیاودان
44:53 لە ئاوریشمی ناسك وئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن
44:54 ھەروەھا کیژانی چاوگەورە وجوان دەکەینە ھاوسەریان
44:55 لەو بەھەشتەدا ھەموو جۆرە میوەیەك داوا دەکەن بەئاسوودەیی وبێوەیی
44:56 لە بەھەشتدا ھەرگیز مردن ناچەژن جگە لەمردنی یەکەمجار (کەلە دونیادا بوو) وە (خوا) لەسزای دۆزەخ پاراستوونی
44:57 ئەمە بەخششە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئا ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
44:58 جا بەڕاستی ئەم قورئانەمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە بۆ ئەوەی بیربکەنەوە
44:59 ئیتر تۆ چاوەڕوان بە، بێگومان ئەوانیش چاواڕوانن