محمد صالح بامۆکی — 497
44:19 وە خۆتان بەبەرز وگەورە مەزانن لەبەرامبەر خوادا بێگومان من بەڵگە ونیشانەیەکی ئاشکرام بۆ ھێناون
44:20 وە بێگومان من پەنادەگرم بەپەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوە لەوەی کە ئێوە بەردبارانم بکەن
44:21 وە ئەگەر باوەڕم پێناھێنن ئەوە وازم لێ بھێنن (و خراپەم دەربارە مەکەن)
44:22 جا ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی ئەمانە گەلێکی تاوانبارن
44:23 ئەوسا (پێی ووترا) بەندەکانم بەشەو بەرە چونکە بەڕاستی (فیرعەون وکۆمەڵەکەی) دواتان دەکەوون
44:24 وە دەریاکە (دەریای سوور) بەئارامی و ئاوەڵا بەجێبھێڵە بێگومان ئەوانە سەربازانێکی خنکێنراو دەبن (تێیدا)
44:25 چەندەھایان بەجێھێشت لە باخات وکانیاو
44:26 و کشتوکاڵ و جێ ومەئوای چاك و خۆش
44:27 وە ناز ونیعمەتی زۆر کەئەوان تیایدا دەژیان وڕایان دەبوارد
44:28 ھەربەم جۆرە ئەو (خۆشیە)مان دا بەگەلێکی تر
44:29 جا نەئاسمان ونەزەوی نەگریان بۆیان ومۆڵەتیشیان پێنەدرا
44:30 سوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزای ڕیسواکەر
44:31 لە فیرعەون، بێگومان فیرعەون خۆبەزل زانێکی لەسنوور دەرچوو بوو
44:32 سوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی (سەردەمی خۆیان)دا بەپێی زانیاری (خۆمان)
44:33 وە موعجیزە وبەڵگەی زۆرمان پێدان کە بۆ تاقیکردنەوەی ڕوون وئاشکرا بەس بێت
44:34 بەڕاستی ئا ئەوانە دەڵێن
44:35 ھەر بۆیە یەکەمجار دەمرین ئیتر زیندوو ناکرێینەوە
44:36 دەی باوو باپیرانمان (زیندوو بکەنەوەو) بیان ھێننەوە (بۆ دونیا) ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
44:37 ئایا ئەوانە چاکترن یان گەلی توببەع (ی پادشایی یەمەن) و ئەوانەی لە پێشیانەوە بوون ھەموویانمان لەناو برد چونکە بێگومان گشتیان تاوانباربوون
44:38 وە دروستمان نەکردووە ئاسمانەکان وزەوی ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێ ھودە وگاڵتە
44:39 ھەر دووکیانمان بەدی نەھێناوە بەھەق وڕاستی نەبێت بەڵام زۆربەیان نازانن